دادگای هەڵەبجە چارەنووسی هاوڕێ ئەنوەری یەکلا کردەوە



دادگای باری کەسێتی هەڵەبجە چارەنووسی ونبوویەکی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەی یەکلاکردەوە کە خۆی بە کوڕی خێزانێکی شارەکە دەناساند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای باری کەسێتی هەڵەبجە بڕیاری دا، هاوڕێ ئەنوەر عەسکەر، کوڕی مەحمود فەتاح نییە.

هاوڕێ ئەنوەر کە خۆی بە “كوردەوان هەڵەبجەیی” دەناساند، یەكێكە لە منداڵە ونبووەكانی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە کە لە ساڵی 1988-ەوە لە خێزانەکەی دابڕاوە.

هاوڕێ، تەمەنی دوو ساڵ و نیو بووە کاتێک دەبرێتە خانەی بێسەرپەرشتانی بەغدا، شەش مانگ لەوێ ماوەتەوە و دواتر خێزانێکی کوردی کەرکووکی بە بری 10 هەزار دیناری سویسری کوردەوان هەڵ دەگرنەوە و دەیکەنە کوڕی خۆیان.

لە ساڵی 2021 ئەو باوکەی هەڵی گرتبووەوە کۆچی دوایی کرد و خێزانەکەی پێی ڕادەگەیەنن کە کوڕی ئەوان نیە و میراتی ناکەوێت.

هاوڕێ لە ساڵی 2022-ەوە گەشتی گەڕان بە دوای خێزانەکەی دەستپێکرد و دوای پشکنینی دی ئێن ئەی، دادگا بڕیاری دا کوڕی پیاوێکە بە ناوی مەحمود فەتاح، بەڵام مەحمود ڕەتیدەکردەوە کە هاوڕێ کوڕی ئەو بێت و جەختیدەکردەوە لەوەی لە کاتی کارەساتەکەدا منداڵەکەی کۆچی دوایی کردووە و بەدەستی خۆی بەخاکی سپاردووە.

دوای مشتومڕێکی زۆری یاسایی و میدیایی، دواجار ئەمڕۆ دادگای باری کەسێتی هەڵەبجە بڕیاری دا، هاوڕێ کوڕی مەحمود فەتاح نییە.

مامۆستایانی ناڕازی گەڕانەوە بۆ هەرێم
پێشت مامۆستایانی ناڕازی گەڕانەوە بۆ هەرێم
شاندی هەرێم  بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغدا
دواتر شاندی هەرێم بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغدا
ەیوەندیدار