شاندی هەرێم بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغدا



سبەینێ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەسەر پرسی بودجە و مووچە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.

بڕیارە سبەینێ دووشەممە، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، هاوکات لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە”.

سەرچاوەیەک بە کوردستان ٢٤ ڕاگەیاندووە، ” لە کۆبوونەوەکەدا شایستەدارییەکانی هەرێمی کوردستان و جیاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان له‌ پرسه‌ سیاسییه‌كان تاوتوێ دەکرێت، هاوکات لە بەشێکی دیکەدا گفتوگۆ لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق دەکرێت”.

دادگای هەڵەبجە چارەنووسی هاوڕێ ئەنوەری یەکلا کردەوە
پێشت دادگای هەڵەبجە چارەنووسی هاوڕێ ئەنوەری یەکلا کردەوە
کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و بەفر دەبارێت
دواتر کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و بەفر دەبارێت
ەیوەندیدار