![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
دەیان مامۆستا لە بازگەکانی سوپای عێراق گیریان خواردووە و بە پاساوی وەرنەگرتنی مۆڵەتەوە ڕێ نادرێت بەرەو بەغدا بەڕێ بکەون.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، مامۆستایانی ناڕازیی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا خۆپیشاندان بکەن دژی دواکەوتنی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە و دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ.
لە دوێنیوە بەشێکی مامۆستایان گەیشتوونەتە بەغدا، بەڵام لە درەنگانی شەوەوە لە بازگەکانی سوپای عێراق ڕێ بە مامۆستایان نادرێت بەرەو بەغدا بچن و هۆکارەکەشی بۆ وەرنەگرتنی مۆڵەت دەگەڕێننەوە.