ئەو پەتایەی ئێستا لە نێو منداڵان بڵاوبووەتەوە مەترسیدارە؟



د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و گه‌شه‌ی منداڵان له‌باره‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزا و ڤایرۆسی منداڵانه‌وه‌ هۆشداریده‌دات و دەڵێت:” ڤایرۆسی هه‌توان توشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ ده‌بێت و هه‌فته‌یه‌ك بۆ ١٠ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و ترسناکیش نییە”.

د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویکردووەتەوە:”ئه‌و په‌تایه‌ی ئێستا بڵاوبووەته‌وه‌ پێی ده‌وترێت، هه‌توان كه‌ نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسیه‌، تووشی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دەبێت و یه‌ك بۆ سێ ڕۆژ دوای به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه‌، بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ ١٠ ڕۆژ به‌رده‌وام دەبێت و نه‌خۆشیه‌كی ترسناكیش نییە و خۆی چاك ده‌بێته‌وه‌ دوای ته‌واوكردنی سوڕی ڤایرۆسه‌كه‌.

نیشانه‌كانی:
1-لوتی ته‌ڕ ئه‌بێت.
2-قوڕگی خوران و ئازاری ئه‌بێت.
3-كۆكه‌.
4-هه‌ست به‌ ئازارو بێتاقه‌تی ئه‌كات.
5-پژمه‌.
6-تایه‌كی كه‌م هه‌ندێكجار تایه‌كی به‌رز.
7-به‌ گشتی هه‌ست به‌ باشی ناكات.

له‌ چ كاتێكدا پێویسته‌ پزیشك بیبینێت:
1-تا به‌رزتر له‌ 38 پلی سیلیزی له‌ منداڵی خوار ته‌مه‌نی سێ مانگ.
2-به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی یان مانه‌وه‌ی تاكه‌ی بۆ زیاتر له‌ دو ڕۆژ.
3-نیشانه‌كانی به‌ره‌و خراپی بڕۆن.
4-سه‌رئێشه‌یه‌كی زۆر و كۆكه‌یه‌كی زۆر.
5-خیزه‌ی سنگ.
6-ئازاری گوێچكه‌.
7-ئاره‌زوی خواردنی نه‌مێنێت.
8-هۆشی به‌ره‌و خراپی بڕوات.

چۆنیه‌تی خۆپاراستن:
1- به‌رده‌وام ده‌ستی منداڵه‌كه‌ به‌ سابون بشۆ.
2-به‌رده‌وام ئاگاداری پاك و خاوێنی مه‌تبه‌خ و حه‌مام به‌.
3-به‌رده‌وام كلێنێكس به‌كاربهێنه‌ به‌تایبه‌ت له‌ كاتی كۆكه‌ و پژمه‌،منداڵه‌كه‌ت فێر بكه‌ له‌كاتی نه‌بونی كلێنێكس ئه‌گه‌ر كۆكه‌و پژمه‌ی هات با سه‌ر بنێت به‌ ئانیشكیه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بڵاونه‌كاته‌وه‌.
4-هه‌وڵ بده‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌وچك و په‌رداخی كه‌سی توشبو به‌كارنه‌هێنێت.
5-هه‌وڵ بده‌ به‌ریه‌ك كه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌سی توشبو نه‌بێت.

چاره‌سه‌ره‌كانی له‌ ماڵه‌وه‌:
1-خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له‌ شله‌مه‌نی وه‌ك ئاو شه‌ربه‌ت وه‌ك شه‌ربه‌تی گه‌رمی لیمۆ.
2-خواردنی شۆربای مریشك.
3-پشودان له‌ ماڵه‌وه‌.
4-ڕێكخستنی پله‌ی گه‌رمی و شێداری ژوری پشودانی منداڵه‌كه‌ت، نابێت زۆر گه‌رم بێت یان سارد بێت،یان وشك بێت.
5-غه‌ڕغه‌ڕه‌كڕدن به‌ خوێ و ئاو (خوێواو).

وێنە؛ ڕێ بە مامۆستایانی ناڕازی نادرێت بگەنە بەغدا
پێشت وێنە؛ ڕێ بە مامۆستایانی ناڕازی نادرێت بگەنە بەغدا
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل: پابەندین بەو رێککەوتنەی کردوومانە
دواتر وتەبێژی سوپای ئیسرائیل: پابەندین بەو رێککەوتنەی کردوومانە
پەیوەندیدار