وتەبێژی سوپای ئیسرائیل: پابەندین بەو رێککەوتنەی کردوومانە



دانیال هەگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پابەندین بەو رێککەوتنەی کردوومانە و دەمانەوێت هەموو بارمتەکان ئازاد بکرێن

ئێوارەی ئەمڕۆشەممە، بزوتنەوەى حەماس دواکەوتنی ئازادکردنی قۆناغى دوەمی بارمتەکانی ڕاگەیاند و ئیسرائیلى تۆمەتبار کرد بە “پابەندنەبوون بە مەرجەکانی” ڕێککەوتنی ئاگربەست، بەرپرسانی ئیسرائیلیش بانگەشەی ئەوە دەکەن، ئەگەر تا نیوە شەو بە پێی پلان دیلەکان ئازاد نەکرێن جارێکی دیکە هێرش دەکەنەوە سەر کەرتی غەززە و وەزارەتی دەرەوەی قەتەریش دەڵێت: کێشەی ئازادکردنی دیلەکان چارەسەرکراوە.

لە راگەیەندراوێکدا لیواکانی قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەکە، ڕایگەیاند،” بڕیاردرا ئازادکردنی قۆناغى دووەمی دیلەکان دوابخرێت تا ئەوکاتەى ئیسرائیل پابەند دەبێت بە مەرجەکانی ڕێککەوتننامەکە کە پەیوەندی بە چوونە ژوورەوەی بارهەڵگرەکانی فریاگوزارییەوە هەیە بۆ ناو باکوری کەرتی غەززە”.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە هەتا ئەو کاتەی کە ئیسرائیل پابەندی ئەو لێکتێگەیشتنە نەبێت بۆ ئازادکردنی دیلە فەڵەستینییەکان و ڕێگە نەدات بە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە، ئازادی دیلەکان دوا دەکەوێت”.

بەڵام دواتر، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند: کێشەکانی بەردەم لێکتێگەیشتنەکە چارەسەرکران و ئەمشەو لەبەرامبەر ئازادکردنی ٣٩ فەڵەستینی و ١٣ دیلی ئیسرائیلی ئازاد دەکرێن.

هەروەها دانیال هەگاری، وتەبیژی سوپای ئیسرائیل، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پابەندین بەو رێککەوتنەی کردوومانە و دەمانەوێت هەموو بارمتەکان ئازاد بکرێن.

لە دووەم ڕۆژی ئاگربەستەکەدا بڕیارە ئیسرائیل ٤٢ دەستبەسەرکراوی فەلەستینی لە زیندانەکانی خۆی ئازاد بکات، بەپێی ئەوەی بەرپرسانی زیندانەکانی ئیسرائیل وتوویانە، لە بەرامبەردا ١٤ بارمتە کە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرکراون، ئازاد دەکرێن.

لە رۆژى یەکەمى ئاگربەستیشدا، حەمماس ١٣ ژن و منداڵى دەستبەسەرکراوى ئازاد کردـ جگە لە ئازادکردنى ١٠ تایلەندى و فلیپینى کە لەلایەن حەمماسەوە دەستگیرکرابوو.

ئەو پەتایەی ئێستا لە نێو منداڵان بڵاوبووەتەوە مەترسیدارە؟
پێشت ئەو پەتایەی ئێستا لە نێو منداڵان بڵاوبووەتەوە مەترسیدارە؟
“دابەشکردنی مووچە ڕاستەوخۆ لە لایەن بەغداوە مەترسی بۆ هەرێم نییە”
دواتر “دابەشکردنی مووچە ڕاستەوخۆ لە لایەن بەغداوە مەترسی بۆ هەرێم نییە”
ەیوەندیدار