جۆن بۆڵتۆن: فەلەستینییەكان سەركەوتنیان بەسەر ئیسرائیل بەدەستهێنا



جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند، چەكدارانی بزووتنەوەی حەمماسی فەلەستینی سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر ئیسرائیلدا بەدەستهێناوە.

ئەو لێدوانەی جۆن بۆڵتۆن لە وتارێکدا هات کە لە ڕۆژنامەی “تێلێگراف”ی بەریتانی بڵاویکردەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئاگربەستی ئاڵوگۆڕی دیل و بارمتەكان نرخ و قازانجی هەیە، بەڵام چەکدارانی حەمماس کە بە “تیرۆریست” وەسفی کردوون، زۆرینەی دەستکەوتەکانیان چنیوەتەوە.

نووسیویەتی، “ئازادکردنی دەستگیرکراوان لە ژێر دەسەڵاتی حەماس شایەنی ستایشکردنە، بەڵام ڕێگەی دروست و هەڵە هەیە بۆ ئەنجامدانی”.

بۆڵتن وتویەتی، “هێشتا ڕوون نییە، کە ئایا ئەم ڕێککەوتنە پێشینەیەکی ڕەهای نەرێنی بۆ ئیسرائیل دادەنێت یان نا، بەڵام گومان دەخاتە سەر توانای ئەو وڵاتە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكەی، کە بریتییە لە نەهێشتنی ئەو مەترسییەی حەمماس دروستی کردووە”.

ئەو بەرپرسەی پێشووی ئەمریکا، ئاگربەستی ئاڵوگۆڕکردنەکەی لە زۆر ڕووەوە بە “کەموکوڕییەکی کوشندە” زانی، تەنانەت ئەگەر شتەکان بە باشی بەڕێوە بچن.

ئاشکراشی کرد، پڕۆسەی ئازادکردنی دیلەکان بۆ ماوەی 4 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، کە ڕۆژانی ئاگربەستن و دەڵێت: “ئیسرائیل کار بۆ ئامادەکاری بۆ خولی دووەمی شەڕ دەکات، لەوانەش گەیاندنی پێداویستی بۆ هێزەکان و گۆڕینی هەندێکیان لەوانە، بەڵام بزووتنەوەی حەمماس گەورەترین سوودمەندە لە ئاگربەستەکە، بەو پێیەی فشارێکی توندی لەسەر بووە، لە ئیسرائیلەوە لە ڕۆژانی شەڕدا و کاتێک شەڕەکە وەستا، چەكدارانی خۆی لە دۆخێکی سەخت دەردەهێنێت”.

ئەو پێی وابوو، ئەگەر حەمماس ئازادکردنی زیاتری دەستگیرکراوانی هەڵبژارد، ئەوا ئاگربەستەکە بۆ هەر ١٠ کەس ڕۆژێک درێژ دەکرێتەوە، پرسیاری ئەوەی کرد، “پاساو چییە بۆ ئەوەی ڕێگە بە دوژمنەکەت بدەیت تاکلایەنە ماوەی ئاگربەستەکە دیاری بکات، چی ئەگەر کێشەی لۆجستیکی ڕووبدات بە واتای ئازادکردنی تەنها ٦ لەو دەستگیرکراوانە؟”.

“دابەشکردنی مووچە ڕاستەوخۆ لە لایەن بەغداوە مەترسی بۆ هەرێم نییە”
پێشت “دابەشکردنی مووچە ڕاستەوخۆ لە لایەن بەغداوە مەترسی بۆ هەرێم نییە”
شۆڕش ئیسماعیل دەگەڕێتەوە وەزارەتی پێشمەرگە
دواتر شۆڕش ئیسماعیل دەگەڕێتەوە وەزارەتی پێشمەرگە
ەیوەندیدار