دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندی یەك لەناو سلێمانی دەستپێدەكاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ دابەشكردنی نەوت لە سنووری مەڵبەندی یەك لەناو شاری سلێمانی دەستپێدەكات.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە.

ڕاشیگەیاندووە، تونرا لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بەشە نەوتی ژمارە دوو لەناو شاری سلێمانی لەسنوری مەڵبەندەکانی (7 و 8 و 9 و 10) کۆتایی پێ بهێنرێت.

ئاشكراشی كردووە، سبەی یەک شەممە ۲٦ـ۱۱ـ۲٠۲۳ بەرمیلی ژمارە (سێ) لەسنوری مەڵبەندی یەک لەناو شاری سلێمانی لەگەڕەکەکانی ئازادی و شەهیدانی ئازادی دەست بەدابەشکردن دەکرێت.

گەڕەكەكانی مەڵبەندی یەك لە سلێمانی پێكهاتوون لە (شەهیدانی ئازادی، ئازادی، عەلی كەمال، هەوارە بەرزە، گۆیژەی تازە، تووی مەلیك).

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر، تەها جەمال، سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی نەوت لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “لەدوای مەڵبەندی 10ی ناوشار، لە سنووری مەڵبەندی یەك دەست بە دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دەكەنەوە”.

حكومەتی عێراق كۆتایی هاتنی شەڕی دۆلار ڕادەگەیەنێت
پێشت حكومەتی عێراق كۆتایی هاتنی شەڕی دۆلار ڕادەگەیەنێت
مامۆستایان بۆ خۆپیشاندان بەرەو بەغدا بەڕێ دەكەون
دواتر مامۆستایان بۆ خۆپیشاندان بەرەو بەغدا بەڕێ دەكەون
ەیوەندیدار