مامۆستایان بۆ خۆپیشاندان بەرەو بەغدا بەڕێ دەكەون



مامۆستایانی ناڕازی بۆ گۆڕینی ئارٍاستەی خۆپیشاندانەكان و داواكردنی مووچەی ڕاستەوخۆ لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە، دەچنە بەغدا و سبەینێ‌ لە گۆڕەپانی تەحریر خۆپیشاندانێكی فراوان ئەنجام دەدەن و هاوكات ئامادەی ئەو دادگاییە دەبن، كە لە دادگای فیدڕاڵی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەڕێوەدەچێت.

ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی کۆیە لە ئاگادارییەكدا بۆ مامۆستایان ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو مامۆستایانەی ناویان تۆمار کردووە بۆ بەغدا ئەمشەو کاتژمێری۱۲ی شەو لەفلکەی گردی ئامادەبن بۆ ڕوێشتمان بۆ بەغدا.

ڕوونیشی كردۆتەوە، مامۆستایان كارتی نیشتیمانی و پێناسی مامۆستایی یان فەرمانبەری لەگەڵ خۆیان بهێنن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاندووە، سەبەینێ‌ یەک شەممە لە دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ بەرگریکردن لە ژیان و گوزەرانی خەڵکی هەرێم و رزگاکردنی مووچەکانیان ئامادەییان دەبێت، لە ڕۆژی دوو شەممەش لەسەر شەقامەکان خۆپیشاندان دەکەن.

دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندی یەك لەناو سلێمانی دەستپێدەكاتەوە
پێشت دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندی یەك لەناو سلێمانی دەستپێدەكاتەوە
راگەیەندراوی هاوبەشی كۆبوونەوەكەی یەكێتی و یەكگرتوو
دواتر راگەیەندراوی هاوبەشی كۆبوونەوەكەی یەكێتی و یەكگرتوو
ەیوەندیدار