یەكێتی و كۆمەڵ: چارەسەری بژێوی هاووڵاتیان و مووچەخۆران بكرێت



 

كۆبوونەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆمەڵی دادگەری كوردستان بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی و عەلی باپیر كۆتایی هات و ڕایدەگەیەنن، یەك گوتاری نیشتمانیی ئاڕاستەی بەغدا بكرێت كە سەرچاوەكەی دیدگای باڵای كوردستانی بێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشی یەكێتی و كۆمەڵ، ئاماژە بەوەكراوە، هەموو لایەنەكانیش پێكەوە هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ چارەسەركردنی ڕیشەیی بژێوی هاوڵاتیان بەگشتی و موچەخۆران بەتایبەتی.

راگەیەندراوی كۆبوونەوەی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وكۆمەڵی دادگەری كوردستان

ئەمڕۆ شەممە ٢٥ ی ١١ ی ٢٠٢٣ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای یەكێتی سەردانی كۆمەڵی دادگەری كوردستانی كرد و لەلایەن مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری و وەفدێكی باڵای كۆمەڵی دادگەرییەوە پێشوازی لێكرا .

لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەكە كراو جەختیش كرایەوە لەپێویستی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی خاك و خەڵكی كوردستان، هەموو لایەنەكانیش پێكەوە هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ چارەسەركردنی ڕیشەیی بژێوی هاوڵاتیان بەگشتی و موچەخۆران بەتایبەتی .

هەر لە كۆبوونەوەكەدا یەكێتی و كۆمەڵی دادگەری بە پەرۆشەوە تەئكیدیان كردەوە لە درێژەدان بە گفتوگۆ و دیالۆگی نیشتمانیی لە هەرێم بە شێوەیەك لەبەرامبەر پرسە چارەنووسسازەكان كۆدەنگی نیشتمانیی دروست بكرێت و یەك گوتاری نیشتمانیی ئاڕاستەی بەغدا بكرێت كە سەرچاوەكەی دیدگای باڵای كوردستانی بێت كە بۆئەوەش یەكخستنی هەوڵەكان و لابردنی بەربەستەكانی بەردەم پەیوەندی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم بە پێویست زانرا .

دۆخی نەخوازراوی ناوچەكە ، پرسی هەڵبژاردن دوو تەوەری تری كۆبوونەوەكە بوون كە بە وردی تاوتوێكران و دووپات لە پاراستنی سەقامگیری ئاسایش و ئارامی هەرێم ، لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم هەڵبژاردن كرایەوە بە شێوەیەك هەموو هەوڵەكان بخرێنە گەڕ تا هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كە وەڵامدەرەوەی خواستی هەمووان بێت لە كاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت .

لە كۆتایی كۆبوونەوەكە دا جەخت لەسەر برەودان و بەهێزكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی هەردولا كرایەوە.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆمەڵی دادگەری كوردستان

دووەم بەشی دیلەكانی فەلەستین و ئیسرائیل ئاڵوگۆڕ دەكرێن
پێشت دووەم بەشی دیلەكانی فەلەستین و ئیسرائیل ئاڵوگۆڕ دەكرێن
دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات
دواتر دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات
ەیوەندیدار