دووەم بەشی دیلەكانی فەلەستین و ئیسرائیل ئاڵوگۆڕ دەكرێن



بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەك ژمارەیەك دیلی ئیسرائیلی و فەلەستینی ئاڵوگۆڕ دەكرێت و یانەی دیلە فەلەستینییەکان ئاشكرای دەكات، تا ئێستا زیاتر لە 3 هەزار كەس لەلایەن ئیسرائیلەوە دیل كراون.

بەرپرسێکی ئیسرائیل بۆ ئاژانسی (ڕۆیتەرز) ڕایگەیاندووە، بزووتنەوەی حەمماسی فەلەستینی ئەمڕۆ 14 كەسی بە بارمتەگیراو ئازاد دەکات و لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل 42 دەستگیرکراوی فەلەستینی ئازاد دەکات.

لای خۆشیەوە، یانەی دیلە فەلەستینییەکان لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كردووە، سوپای ئیسرائیل لە سەرەتای هێرشەکانی 7ی تشرینی یەکەمەوە تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 160 فەلەستینی دەستگیرکردووە.

هاوكات (ئۆرشەلیم پۆست) بڵاویكردۆتەوە، سوپای ئیسرائیل بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفای لە غەزە دەستگیرکرد.

نرخی دۆلار شكا
پێشت نرخی دۆلار شكا
یەكێتی و كۆمەڵ: چارەسەری بژێوی هاووڵاتیان و مووچەخۆران بكرێت
دواتر یەكێتی و كۆمەڵ: چارەسەری بژێوی هاووڵاتیان و مووچەخۆران بكرێت
ەیوەندیدار