ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٢١ دیمەن وات لێدەکەن جارێکی تر متمانە بە کەسەکان بکەیتەوە

خێزان

ڕووداوەکان زۆر بەڵام دەستنیشانکردنی باشترینەکان کارێکی ئاسان نییە و هەندێک جار ئەم کەسانە بە سوپەر هیرۆ دا دەنرێن.

مارڤێڵ جلەکانی کارەکتەری بلو ئێری پێشکەش کردووە و نەخۆشە، چوونکە سۆپەر هیرۆکان نەخۆش ناکەون.

کەنغەرێکی ڕزگار کردووە لە نێو لافاوەکەدا.

کەلەپچەی کردووەتە دەستی ئەم خاتوونەوە تاوەکوو خۆی فڕێ نەداتە خوارەوە.

یارمەتی پێشکەشی پشیلەکە دەکەن.

تیمی مارۆن ٥ پاڵکەوتوون لەسەر زەوییەکەدا تاوەکوو ئەم منداڵە نەخۆشە خۆشییەکەی لێ تێک نەچێت و ئەویش کەمێک چێژ وەربگرێت.

کەمێک خەندە دەخاتە سەر لێوی کەسانی خۆبەخش.

سەیارەکەی کردووە بە ماڵی غەسالە و یارمەتی لێقەوماوەکانی پێ دەدات.

ئۆکسجینی بەستووە بۆ پشیلەکە پاش ئەوەی لە نێو ئاگرەکە دەری هێناوە.

جۆلانە بۆ کەسانی کەم ئەندام.

پێڵاوەکانی خراپ بوون ئەم کوڕە گەنجەش پێڵاوەکانی خۆیی پێ بەخشی.

یارمەتی نەخۆشانی شێرپەنجە دەدات.

لای خۆشمان بیرۆکەی وا هەیە لە شارەکان بەناوی دیواری بەخشندەیی.

پڕۆفیسۆرێکی خۆبەخش کە ئەم مناڵانە ناهێڵن ئیشەکەی خۆی بکات.

خاوەنی ماڵەکە لە کاتی لابردنی بەستوویەکەدا جەڵتە لێی دابوو.
ئەم پیاوەی دراوسێی کارەکەی بۆ تەواو دەکات

پاش ئەوەی دایکی منداڵەکان نەخۆش کەوتووە و بردویانە بۆ نەخۆشخانە ئێستا کارەکانی ماڵەوەی بۆ دەکەن و ئەو خاتوونەی نەخۆش کەوتبوو ٥ منداڵی هەبوو.

دڵی پڕ بوو پاش ئەوەی زانی لە ڕیزبەندی کۆتایدایە، بەڵام هاوڕێکانی ئەو ڕێگەیەیان بۆ چۆڵ کرد و بووە دووەم.

مرورێک یارمەتی ژنێکی لێقەوماو دەدات لەسەر ڕێگەدا.

مەساسەیەک پێشکەشی کامێرامانەکە دەکات هەر چەندە لە بارێکی زۆر دژواردایە.

سەری خەڵکە لێقەوماوەکان چاک ئەکات بە خۆڕایی و لەسەر جادەکان.

ژیاندۆستی

چەند شتێکی زۆر سەیر لە هەندێک خوێندنگەی جیهان بوونی هەیە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند شتێکی زۆر سەیرە لە هەندێک خوێندنگەی جیهان بوونی هەیە:

خوێندنگەی ژێر پردەکان لە هیندستان کە تێیدا بێبەرامبەر منداڵی هەژار فێری خوێندەواری دەکرێت

لە ڕووسیا ساڵانە لە ٩/١ خوێندن دەستپێدەکات و ئەو ڕۆژە وەک بۆنەیەکی نیشتیمانی وایە کە وانە ناخوێندرێت و لە خوێندنگەکان دەبێت بە ئاهەنگ و چالاکی جۆراوجۆر

لە ژاپۆن و بەتایبەت لەو ناوچانەی مەترسی بومەلەرزە هەیە، کڵاوی تایبەت دەردێت بە خوێندکاران بۆ بەکارهێنان لە کاتی پێویستدا

لە هندستان هۆکاری جیاواز و جۆراوجۆر بەکاردەهێندرێت بۆ گواستنەوەی خوێندکار بۆ خوێندنگە، وەک پاسکیل و پاس و ماتۆڕ و چەندانی دیکە

لە هەندێک لە خوێندگەکانی سکۆتلەند کچان و کوڕان تەنورە لەپێدەکەن بۆ خوێندن

لە هۆڵەندا تەمەنی دەستپێکردنی خوێندن لە ٤ ساڵەوەیە

 

لە کۆریایی باشور هەندێکجار منداڵ بۆماوەی ١٦ کاتژمێر لە خوێندنگە دەمێنیتەوە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

ئەو کەسەر وەڵامی ئەم پرسیارەی زانی هەلی کاری پێدرا، ئایا تۆ دەیزانیت؟

خێزان

كۆمپانیایه‌ك هه‌لێكی كاری ڕاگه‌یاند و 200 كه‌س داواكاریان بۆ وه‌رگرتن له‌و كاره‌ پێشكه‌شكرد، بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش پرسیارێكی تاقیكردنه‌وه‌ی ژیریان ئاڕاسته‌كردن و ته‌نها یه‌ك كه‌س له‌و  200 كه‌سه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی زانی كه‌ دواتر هه‌لی كاره‌كه‌ش به‌ ئه‌و درا، تۆش ژیری خۆت تاقی بكه‌ره‌وه‌:

 

بهێنه‌ به‌رچاوت له‌ رێگایه‌كی خێرادا به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كه‌ ته‌نها جێگای یه‌ك كه‌سی دیكه‌ ده‌بێته‌وه‌ ڕێده‌كه‌یت، له‌ ڕێگا چاوت به‌ سێ كه‌س ده‌كه‌وێت كه‌ پێویستیان به‌ هاوكاری تۆیه‌، ئه‌و سێ كه‌سه‌:

-یه‌كێكیان ژنێكی پیره‌ كه‌ پێویستی به‌وه‌یه‌ به‌ زووی بیگه‌یه‌نێته‌ نه‌خۆشخانه‌.

-هاورێیه‌كی زۆر نزیكی خۆته‌ كه‌ جارێكیش ژیانتی ڕزگار كردووه‌.

-ئه‌و كچه‌یه‌ كه‌ خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ته‌و ده‌ته‌وێت بیكه‌یته‌ هاوسه‌رت.

ئێستا تۆ ته‌نها ده‌توانیت یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ خۆتدا به‌ریت، ئه‌و كه‌سه‌ كێیه‌ كه‌ هه‌ڵی ده‌بژێریت؟

 

بۆ وەڵامی ڕاست بچۆرە خوارەوە:

ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌ده‌م به‌ هاورێ نزیكه‌كه‌م تا له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌و ژنه‌ پیره‌ش بباته‌ نه‌خۆشخانه‌، خۆشم له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌مدا ده‌مێنمه‌وه‌و چاره‌نوسمان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەکی سەیر و جیاواز کە پێشتر کەس پێی نەوتویت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی سەیر و جیاوازە کە ئەستەمە تاقی بکەیتەوە، بەڵام زۆرێک لە توێژەران باوەڕیان پێیەتی:

 

– کولە لە جیاتی گەرمی پێو

بۆ ئەوەی بەبێ بەکارهێنانی گەرمیپێو بزانیت پلەی گەرما چەندە، گوێ لە ترپەی دەنگی کولە بگرە و بیژمێرە لە ماوەی ٨ چرکەدا و دواتر ٥ ی بخەرە سەر، پلەیی گەرمات دەستدەکەوێت.

 

 

– پشکنینی دووگیانی بە دولفین

بۆ ئەوەی بزانیت ژنێک دوگیانە یان نا، بیکەرە حەوزێکەوە کە دولفینی تێدا بێت، دولفینەکان بەهۆی توانایی شەپۆلی دەنگیەوە هەست بە منداڵەکە دەکەن و بە دەوری سکی ژنەکەدا دێن و دەنگی بووووز دروستدەکەن.

 

 

– گێژەڵوکە بە فیل

فیلەکان لە دووری ١٠٠ کیلۆمەترەوە دەتوانن هەست بە هاتنی گێژەڵوکە بکەن و لە ناکاو بە کۆمەڵ شوێنەکە جێدەهێڵن، تۆش لەو ڕێگەیەوە دەتوانیت خۆتی بۆ ئامادە بکەیت.

 

 

– گۆڵدن فیش لە جیاتی بیرە

ماسیەکەی گۆڵدن فیش بکەرە قتویەکی بیرەوە کە ئاویی تێدابێت و بۆماوەی ٢٠٠ ڕۆژ دایبنێ، دواتر ئاوەکە بخۆرەوە و وەک بیرە سەرخۆشت دەکات.

 

 

– ڕێکخستنی جێگا هەڵەیە

هەموومان دایکمان پێی وتووتن کە پاش ئەوەی لە خەو هەڵدەستین چەرچەفەکە بدەین بەسەر جێگاکەدا و ڕێکی بخەین، بەڵام ئەوە هەڵەیە، چونکە پسپۆڕان دەڵین پیویستە جێگاکە خۆر لێی بدات تا مێرووی سەر جێگە گەشەنەکات و توشی هەستیاریمان نەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان