سەرۆكی فەڕەنسا: پاڵپشتی گەلی كوردم



 

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا ڕایگەیاند: پابەندیی خۆمان بۆ پاڵپشتیی گەلی كورد دووپات دەكەینەوە و پاڵپشتیی گەلی كورد لە ناوچەكەدا دەكەین.

كۆبوونەوەی لووتكەی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا لە برۆكسل بەڕێوەدەچێت و پرسی سەرەكیی كۆبوونەوەكە وزەیە و سەرۆك و بەرپرسانی وڵاتان بەشدارن. پێش چوونی بۆ كۆبوونەوەكە ئیمانوێل ماكرۆن قسەی بۆ ڕۆژنامەوانان كرد.

ماكرۆن لەوەڵامی ڕۆژنامەواناندا لەبارەی ڕەوشی كوردانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و فشار و گوشارەكانی سەریان، ڕایگەیاند، “هەڵوێستی من لەسەر ئێران دەزانن، هەر لە سەرەتاوە پاڵپشتیی گەلی كوردم كردووە، من دەمەوێت پاڵپشتی و هاودەنگی خۆم بۆ گەلی كورد دووپات بكەمەوە لە تەواوی ناوچەكە و ئێمە هەمیشە زۆر پابەندبووین بە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی گەلی كورد”.

دەشڵێت “دەمەوێت ئەو خاڵەش دووپات بكەمەوە، نەك تەنیا لێرە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی و هەفتەی داهاتووش دەچمە عەممان بۆ كۆنفرانسی دووەمی بەغدا ئەو دۆخەش بەشێوەیەكی تایبەت باس دەكرێت.”

فەڕەنسا یەكێك لەئەو دەوڵەتانەی ئەوروپایە لە دوای ساڵی 1991وە لە زۆر وێستگەدا پشتیوانی سەرەكی گەلی كوردستان بووە و ڕۆڵی بەرچاویشی لە دروستبوونی قەوارەی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری لێكردنی دا بووە.

هاوكات ئیمانوێڵ ماكرۆن سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و چەند ڕۆژێك لە هەرێمی كوردستان ماوەتەوە.

جارێكی دیكە تونێلی پێشڕەو دادەخرێت
پێشت جارێكی دیكە تونێلی پێشڕەو دادەخرێت
گۆڕانكاری لەبەرنامەی موەلیدە ئەهلییەكاندا دەكرێت
دواتر گۆڕانكاری لەبەرنامەی موەلیدە ئەهلییەكاندا دەكرێت
پەیوەندیدار