کاتی جێبەجێکردنی ئاگربەست ڕاگەیەندرا



وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی  قەتەر ڕایگەیاند، ئاگربەست لە کاتژمێر ٧ ی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی دەستپێدەکات و هاوکات ئاڵوگۆڕی چەندین دیل دەکرێت.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، یەکەم کاروانی ئازادکردن و گۆڕینەوەی دیلەکان لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دا ئەنجام دەدرێت، و لە سبەینێ کاتژمێر ٧ ی بەرەبەیان ئاگربەست دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە سەرەتادا وەک یەکەم هەنگاو 13 دیلی ئیسرائیلی کە ژن و منداڵن لە کاتژمێر ٤ ی پاش نیوەڕۆ ئاڵوگۆڕ پێدەکرێت،

هاوکات ڕوونیشیکردۆتەوە، ڕێککەوتن کراوە کە بەشێوەیەکی تەواوەتی ئاگربەست بکرێت و هیچ جۆرە هێرش و پەلامارێک لەلایەن هەردوولاوە نەکرێت، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ئاشتیانە پرۆسەکە ئەنجام بدرێت و هیوادارین هیچ جۆرە پێشێلکارییەک لەم پرۆسەیەدا نەکرێت.

ئەمڕۆ شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەمماس لە فەڵەستین پێی نایە ٤٨ تەمین ڕۆژەوە و زیاتر لە 14 هەزار کوژرای لێکەوتۆتەوە کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

بوومەلەرزەیەک  مەلاتیای باكووری كوردستانی هەژاند
پێشت بوومەلەرزەیەک مەلاتیای باكووری كوردستانی هەژاند
قوباد تاڵەبانی: خولیای شەترەنج دەکەم و هەوڵ دەدەم فێربم
دواتر قوباد تاڵەبانی: خولیای شەترەنج دەکەم و هەوڵ دەدەم فێربم
ەیوەندیدار