هەڕەشەی داخستنی مەرزی پەروێزخان دەکرێت



دانیشتوانی گوندی پەروێزخان گردبوونەوەو هەڕەشەی پەنابردنەبەر دادگای فیدراڵی‌و وەستاندنی جوڵەی بازرگانی لەمەرزەکە دەکەن، نوێنه‌رى گونده‌كه‌ش ده‌ڵێت، “ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كات، په‌نا ده‌به‌ینه‌به‌ر دادگاى فیدراڵى عێراق”.
دانیشتوانی گوندەکە ئاماژەیان بەوەشکردووە، “پێشتر بەسەدان دۆنم زەوییان براوەو خراوەتە سەر دەراوازەی پەروێزخان بەرنامەش هەیە دووبارە بەناوی فراوانکردنی مەرزەکەوە ٤٠٠ دۆنم زەوی دیكه‌مان لێببرێت”.
لەگردبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ئاماژەیان بەوەشکرد، ژینگەی گوندەکەیان تێکچوەو ژیانی تێدا نەماوە، هیچ حسابێکیش بۆ خەڵکی گوندەکەیان ناکرێت، لەبەرامبەریشدا مەرزی پەروێزخان داهاتەکەی بۆ خەڵکێکی ترە، بەڵام بۆ خەڵکی گوندەکەیان بۆتە مایەی کاولکاریی ‌و زەرەرو زیان.

خالید حەمید نوێنەری دانیشتوانی گوندی پەروێزخان لەناحیەی قۆرەتوی ئیدارەی گەرمیان جەختی لەوەکردەوە، لەرابردوودا بێدەنگبوین، بەڵام لەمەودوا چیتر بێدەنگ نابین ئێمە لێرەوە دەڵێین بوەستن، ئه‌گه‌ر ئەو داواکاریانەی هەمانە جێبەجێنەکرێت، جموجوڵی بازرگانی لەمەرزەکە ڕادەگرین.
لەبارەی داواکارییەکانیشیانەوە باسی لەوەکرد، ئەو زەویانەی براوە قەرەبویان بۆ بکرێتەوە، گوندەکەیان بەکەڵکی ژیان نایە، ٤٠ بۆ ٥٠ ماڵی تێدایە، دەبێت بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی تر، پێویستە ئێمە وەک خەڵکی ئەم گوندە پشکمان هەبێت لەداهاتی ئەم مەرزە، چ لەڕوی دامەزراندن، چ لەڕوی ئەو شتانەی لەناو مەرزەکەن وەک گەراج‌و چێشتخانەو بەنزینخانە یان داهاتی ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە ڕۆژانە لێیان وەردەگیرێت.
دەشڵێت، ڕێگه‌ی دیکە هەیە تاقی بکەینەوە، بەڵام پێمانخۆشە حکوومەتی هەرێم بۆمان چارەسەربکات، نەک سکاڵا ببەینەبەر دادگای فیدراڵی.

سودانی ڕەزامەندە بە ناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم
پێشت سودانی ڕەزامەندە بە ناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم
جێگرەوەی حەلبوسی ئاشکرا کرا
دواتر جێگرەوەی حەلبوسی ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار