جێگرەوەی حەلبوسی ئاشکرا کرا



ڕۆژی چوارشەممە، موزاحیم حەویت، وتەبێژی هۆزە عەرەبییەکان، دیارترین ناوەکانی ئاشکرا کرد کە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کاندیدکراون بۆ جێگرتنەوەی محەمەد حەلبوسی لەکارلادراو.

موزاحیم حەویت لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەزگای “مەعلومە” ڕایگەیاند، “زیاد جەنابی، عەبدولکەریم عەبتان، موزاحیم خەیات لە پارتی تەقەدوم، مەحمود مەشهەدانی لە عەزم و سالم مەتار لە هاوپەیمانی سەروەری پاڵێوراوی سەرەکین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت هیچ کێشەیەکی نییە هەر پاڵێوراوێکیان پۆستەکە وەربگرێت، بەمەرجێک ئەو پۆستە بۆ مەبەستی شەخسی و حزبی نەقۆزرێتەوە، هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان لە دانیشتنی ئەمڕۆدا بابەتێکی پەیوەندیدارە بە سوننەکان، بەڵام پێویستی بە کۆدەنگی هەیە لەلایەن ئیدارەی دەوڵەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆبوونەوەی ئەمڕۆی تایبەت بە هەڵبژاردنی جێگرەوەی حەلبوسی شایەتحاڵی دەنگدان دەبێت لەسەر پاڵێوەراوەکان لەناو پەرلەمان”.

سێشەممەی ڕابردوو، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بە پشتبەستن بە سکاڵایەکی لەیس دولەیمی.

هەڕەشەی داخستنی مەرزی پەروێزخان دەکرێت
پێشت هەڕەشەی داخستنی مەرزی پەروێزخان دەکرێت
نێچیرڤان بارزانی: پێویسته‌ عێراق خۆى له‌ شه‌ڕ به‌دوور بگرێت
دواتر نێچیرڤان بارزانی: پێویسته‌ عێراق خۆى له‌ شه‌ڕ به‌دوور بگرێت
ەیوەندیدار