نێچیرڤان بارزانی: پێویسته‌ عێراق خۆى له‌ شه‌ڕ به‌دوور بگرێت



سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە پێویستی دەزانێت عێراق خۆی لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەدووربگرێت و دەڵێت: ” ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى دۆخه‌كه‌ مه‌ترسى له‌سه‌ر ته‌واوى ناوچه‌كه‌ دروست ده‌كات‌”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى لە مارشاڵ سامى سامپسۆن گه‌وره‌ ڕاوێژكارى به‌رگريى به‌ريتانى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفريقا و شاندێكى سه‌ربازيى ياوه‌رى كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كان و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕيان له‌ غه‌ززه‌ تاوتوێ كرد. له‌مباره‌يه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى دۆخه‌كه‌ مه‌ترسى له‌سه‌ر ته‌واوى ناوچه‌كه‌ دروست ده‌كات‌، بۆيه‌ پێویسته‌ عێراق به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك خۆى له‌ شه‌ڕ به‌دوور بگرێت، چونكه‌ شه‌ڕ هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و ته‌نيا ئاشتى چاره‌سه‌ره.

ده‌رباره‌ى دۆخى سياسيى عێراقيش هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ پێويسته‌ ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منيى عێراق بپارێزرێت و هه‌موو لايه‌ك ده‌بێ به‌رپرسيارانه‌ ڕه‌فتار بكه‌ن و جه‌ختيان له‌ پێويستيى پاراستنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده‌ ديپلۆماتييه‌كان له‌ هه‌ر جۆره‌ هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك له‌ عێراق كرده‌وه‌.

لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەریمدا هاتووە: “هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ تيرۆر هێشتا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسايش و سه‌قامگيريى ئه‌منى عێراق ده‌كات، بۆيه‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێشتا پێویستييان به‌ پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه‌ بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش”.

لەو بارەیەشەوە ڕاوێژکارە بەریتانییەکە به‌رده‌واميى پابه‌نديى وڵاتەکەی له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو و‌ هه‌ردوولا دوايين كۆبوونه‌وه‌ و ديداره‌كانى نێوان پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستانيان به‌ پێشهاتێكى ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند.

جێگرەوەی حەلبوسی ئاشکرا کرا
پێشت جێگرەوەی حەلبوسی ئاشکرا کرا
هادی عامری سەرکۆنەی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات
دواتر هادی عامری سەرکۆنەی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات
ەیوەندیدار