هادی عامری سەرکۆنەی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات



ئەمڕۆ چوارشەممە، هادی عامری یەکێک لە سەرکردەکانی هاوپەیمانێتی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، دەستدرێژییەکانی ئەمریکا کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بەئامانج گرتووە لەعێراق سەرکۆنە دەکەین و مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەبێتە هۆی ڕشتنی خوێنی پاکی زیاتری عێراقییەکان.

لە ڕاگەیەنراوێکدا هادی عامری ئاماژەی بەوەشکردووە، بەتوندترین شێوە سەرکۆنەی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا دەکەین کە لە عێراق ئەنجامیدا و هێرشی کردە سەر ڕۆڵەکانمان لە هێزە ئەمنییەکان و لەئەنجامدا چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

عامری باسی لەوەشکردووە، ئەم کردەوە ترسنۆکانە هێرشە بۆسەر سەروەری عێراق و دەستدرێژییە بۆسەر شکۆی عێراقییەکان بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرایە و گومان هەڵدەگرێت لەسەر ئەو درۆیانەی ئەمریکا سەبارەت بە مانەوەی لە عێراق دەیانکات، بەڵکو بوونی ئەوان لە عێراق تەنها لەپێناو شەڕدایە ئیتر لە بنکەی عەین ئەسەد و هەریر بێت یان هەر بنکەیەکی دیکە.

جەختی لەوەشکردوەتەوە، پێویستە دەستبەجێ هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی عێراق بەجێ بهێڵن ئەگەرنا مانەوەیان لەعێراق دەبێتەهۆی ڕژانی خوێنی پاکی زیاتری عێراقییەکان و عێراق دەباتە دواوە و سەقامگیری لەدەست دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا هەبوونی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لەعێراق هیچ بنەمایەکی دەستووری و یاسایی نییە.

لایخۆیەوە ئەمریکا ڕایگەیاند ئەنجامدانی ئەو هێرشانە وەک بەرپەرچدانەوەیەک بووە بۆ ئەو هێرشانەی لەلایەن میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ئێرانەوە دەکرێتە سەر هێزەکانیان لە عێراق و سوریا.

نێچیرڤان بارزانی: پێویسته‌ عێراق خۆى له‌ شه‌ڕ به‌دوور بگرێت
پێشت نێچیرڤان بارزانی: پێویسته‌ عێراق خۆى له‌ شه‌ڕ به‌دوور بگرێت
بڕی بارانبارینی پاییزی ئەمساڵ ڕاگەیەندرا
دواتر بڕی بارانبارینی پاییزی ئەمساڵ ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار