لەبارەی پێوەری ئاوی ماڵانەوە هۆشداری دەدرێت



بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی هاوڵاتییان لەبارەی پێوەری ئاوی ماڵانەوە ئاگاداردەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، “ئەو ماڵانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە مانگانە ٤٥ هەزار دیناریان لەسەر ئەژماردەكرێت”.

بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی لە لێدوانێكدا وتی، پێویستە ئەو هاوڵاتییانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و بنكەكانمان بكەن كە ژمارەیان ١١ بنکەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هەرماڵێک پێوەری ئاوی نەبەستبێت لە دوای ٢١ی حوزەیرانی ئەمساڵەوە مانگانە ٤٥ هەزار دیناریان لەسەر ئەژماردەكرێت.

ئەوەشیخستەڕوو، ئەو ماڵانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە پێش ٢١ی حوزەیرانی ئەمساڵ مانگانە بڕی ٨٠ هەزار دیناریان لەسەر ئەژماركراوە.

خانەنشینان: ماوەی ٩ ساڵە داوای مافەکانمان لە حکومەتی هەرێم دەکەین
پێشت خانەنشینان: ماوەی ٩ ساڵە داوای مافەکانمان لە حکومەتی هەرێم دەکەین
وەزیری دارایی لەسەر مووچەی سێ مانگەکە قسە دەکات
دواتر وەزیری دارایی لەسەر مووچەی سێ مانگەکە قسە دەکات
ەیوەندیدار