لە ڕووداوەکەی سلۆپیدا پێنج هاووڵاتی زاخۆ بوونە قوربانی



لە ئاکامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، حەوت کەس کە پێنجیان خەڵکی زاخۆن بوونە قوربانی.

شەوی ڕابردوو لە ئاکامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە شارۆچکەی سلۆپی سەر بە شرنەخ حەوت کەس بوونە قوربانی.

میدیای تورکیا بڵاویکردەوە لە ڕووداوەکەدا هاووڵاتییەكی خەڵکی زاخۆ بە ناوی ئەیوب محەمەد و هاووڵاتییەکی باکووری کوردستانیش بە ناوی نەوزاد چنار کە خەڵکی مێردینە گیانیان لەدەستداوە.

هەر لەو ڕووداوەدا پێنج کەسی دیکەش کە چواریان خەڵکی زاخۆن بریندار بوون و ئەوەی دیکەش خەڵکی ئەلازیغی باکووری کوردستانە.

وێنەی ئەیوب محەمەد کە لە ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستدا.

ئەمریکا پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکات
پێشت ئەمریکا پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکات
سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت
دواتر سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت
ەیوەندیدار