سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت



بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرێت کە بە پێی نەریتی سیاسی عێراق لە پێکهاتەی سوننەکان دەبێت، ئەویش دوای ئەوەی ئەنجومەنەکە لەسەر بڕیاری دادگای فیدراڵی، کۆتایی بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشوو هێنا.

شەوی ڕابردوو سوننەکان بە ئامادەبوونی خەمیس خەنجەر، سەرۆکی حیزبی سیادە و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ھاوپەیمانی تەقەدوم کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی کاندیدی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی 62 پەرلەمانتاری سوننە بەڕێوەچوو، خەنجەر و حەلبوسی سەرپشککران بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کەسەی بۆ پڕكردنەوەی پۆستەکە کاندیدی دەکەن.

چاوەڕوان دەکرێت پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنران لە نێوان مەحمود مەشھەدانی و سالم عیساوی یەکلابکرێتەوە.

لە ڕووداوەکەی سلۆپیدا پێنج هاووڵاتی زاخۆ بوونە قوربانی
پێشت لە ڕووداوەکەی سلۆپیدا پێنج هاووڵاتی زاخۆ بوونە قوربانی
ئیسرائیل و حەماس لەسەر ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان ڕێککەوتن
دواتر ئیسرائیل و حەماس لەسەر ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان ڕێککەوتن
ەیوەندیدار