سوپای ئەمریکا بۆردوومانی لە عێراق ئەنجامدا



ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای ئەمریكا ئاشكرایكرد، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو بۆردوومانی ئاسمانی بۆ سەر دوو دامەزراوە لە عێراق ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا سوپای ئەمریکا بڵاویكردەوە، بۆردوومانەكان لەلایەن هێزەكانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكاوە ئەنجامدراوە، لە ڕێگەی دوو بۆردوومانی جیاواز لە یەكتر بۆ سەر دوو دامەزراوەی حەشدی شەعبی لە عێراق.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئەمریکییەکان هێرشیان کردووەتە سەر بارەگاکانی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی سەعیدات لە جورف سەخر (نەسر)، لە بۆردوومانەکەدا چوار چەکداری حەشد کوژراون و دوو چەکداری دیکەش برینداربوون.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆردوومانەكان وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆیە بۆ ئەو هێرشانەی دەكرێنەسەر هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە.

بات رایدر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ڕایگەیاند، بنكەی عەین ئەسەد كە سەربازانی ئەمریكای تێدایە، رووبەڕووی هێرشکراونەتەوە بە مووشەكی جۆری “بالیستیی كورتمەودا”، هاوکات هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی پێشووی پێنتاگۆن-یش لە ١٧یتشرینی یەكەمی ڕابردووەوە هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا رووبەڕووی ٦٦ هێرش بە مووشەك و درۆن بوونەتەوە.

ئیسرائیل و حەماس لەسەر ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان ڕێککەوتن
پێشت ئیسرائیل و حەماس لەسەر ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان ڕێککەوتن
بارانباراین دەستپێدەکاتەوە
دواتر بارانباراین دەستپێدەکاتەوە
ەیوەندیدار