نانى سپى دەبێتەهۆی توشبوون بە شێرپەنجەى کۆڵۆن و ڕیخۆڵە



بەپێى نوێترین توێژینەوە کە ئەنجامدراوە، دەکرێت خواردنى نان و سەمونى سپى ببێتە هۆى توشبون بە نەخۆشى شێرپەنجەى کۆڵۆن و ڕیخۆڵە.

بەپێى ئەو زانیارییانەى لەلایەن پێگەى (نیوز مێدیکاڵ) بڵاوکراوەتەوە، ئەم توێژینەوەیە لەسەر ١١٨ هەزار کەس ئەنجامدراوە و توێژینەوەکەش بەو شێوازە بووە کە ئایا بڵاوبونەوەى شێرپەنجە لەنێو ئەم گروپە هاوڵاتییانە چۆنە و تاقیکردنەوەکە لەسەر ١٣٩ جۆرى خواردن ئەنجامدراوە.

ئەو تیمە لە توێژەران گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەى لەماوەى ١٢ ساڵدا، هەزار و ٤٦٦ کەس کە تاقیکردنەوەیان لەسەر ئەنجامدراوە توشى نەخۆشى شێرپەنجەى کۆڵۆن بوون و ئەو کەسانەش تێکڕاى تەمەنیان لەنێوان ٥٥ ساڵدا بووە و ٤٥٪یشیان پیاو بوون.

ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەى کە هەشت کەس لە هەر ١٣٩ کەسێک کە نانى سپییان خواردووە مەترسیی توشبوونیان بە شێرپەنجەى کۆڵۆن و ڕیخۆڵە زیادی کردووە و خواردنى کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و کاربۆهیدرات لەم مەترسییەى کەم کردوەتەوە.

شێرپەنجەى کۆڵۆن و ڕیخۆڵە بە سێیەم بەربڵاوترین جۆرى شێرپەنجە دادەنرێت لە جیهاندا و زۆرینەى جار لەنێو گەورە ساڵاندا بەربڵاوترە، بەڵام ئێستا لەنێو گەنجانیشدا بەربڵاوە و پسپۆڕانى خۆراکیش دەڵێن: ٢٠ بۆ ٢٥٪ی هەموو شێرپەنجەکان پەیوەندییان بە شێواز و سیستمی خواردنەوە هەیە.

مەندەلاوی کۆتایی بە ئەندامێتی حەلبوسی هێنا
پێشت مەندەلاوی کۆتایی بە ئەندامێتی حەلبوسی هێنا
کەسێك بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دەستگیرکرا
دواتر کەسێك بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دەستگیرکرا
ەیوەندیدار