ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

توركمانەكانی كەركوك گەمارۆی سەر سندوقەكانی دەنگدان ناشكێنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

ناڕازییەكان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری ئەمساڵ لە كەركوك و سەڵاحەدین داوای ئەنجام دەكەن بۆ “گەڕانەوەی دەنگەكانیان”، بەهۆیەوە بەرەی توركمانی جەختدەكاتەوە لەوەی گەمارۆی سەر سندوقەكانی دەنگدان ناشكێنن.

لەگەڵ داخستنی دەرگای سندوقەكانی دەنگدان و راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكان لە شەوی 12ی ئایارەوە ناڕەزایی لە كەركوك و سەڵاحەدین و پارێزگاكانی هەرێم دەستیپێكرد و تائێستاش لە كەركوك خۆپیشاندەران ‌بەردەم بینای كۆمسیۆن و كۆگای سندوقەكانی دەنگدان-یان جێنەهێشتوە و داوای هەژماركردنەوەی دەنگەكان دەكەن بەدەست، هەرچەندە ئەو بڕیارە بە یاسا كراوە.

ئیسماعیل حەدیدی، ئەندامی ئەنجومەنی عەرەبی كەركوك و كاندیدی لیستی نەسر كە یەكێتی بە “ساختەكاری” تۆمەتباردەكەن، بە (كەركوك ناو)ی وت “وەكو پێكهاتەی عەرەب چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانین و دڵنیایین لەوەی ساختەكاری گەورە لە هەڵبژاردن كراوە”.

وتیشی “ئەگەر هات و هاوڵاتیان قایلنەكرێن و راستییەكان ئاشكرانەكرێن ئەوا دورنییە لێكەوتەی خراپ بەدوای خۆی بهێنێت و ئاسایشی وڵات و كەركوك بەتایبەتی بخاتە مەترسییەوە”.

ماوەی دوو هەفتەیە لایەنگرانی لیستەكانی عەرەب و توركمان گەمارۆی كۆگاكانی نوسینگەی كەركوكی كۆمسیۆنیان داوە و رێگرن لە گواستنەوەی سندوقەكانی 186 وێستگەی دەنگدان بۆ بەغدا.

محەمەد میعمار ئۆغلۆ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی توركمان ئێللی وتی “تا داواكارییەكانمان جێبەجێنەكرێت دەست لەمانگرتن هەڵناگرین و دڵنیاین بەكردنەوەی ئەو سندوقانەی گەمارۆدراون ساختەكاری گەورە ئاشكرادەبێت”.
ئەوەش لەكاتێكدایە چوارشەممەی رابردوو پەرلەمانی عیراق یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی بۆ جاری سێیەم هەمواركردەوە و بەپێی یاساكە لەسەدا سەدی دەنگەكان بەدەست هەژماردەكرێنەوە.

محەمەد میعمارئۆغڵو وتی “خەڵك بۆ خۆیان خۆڕسكانە ئەو پێشێلكارییانەی لە هەڵبژاردن ئەنجامدراون قبوڵناكەن و لەڕێی مانگرتن و گردبونەوەی ناڕەزایی لەبەردەم كۆگاكانی نوسینگەی كەركوكی كۆمسیۆن دەیانەوێت دەنگی ناڕازی خۆیان بگەیەننە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یەكێتی ئەوروپا”.

وتیشی “ئەو گۆمارۆیەی سەر كۆگاكانی كۆمسیۆن ناشكێنین و هەڵمەتی مانگرتن بەردەوامدەبێت تا وەڵامێكی ئەرێنی تەواومان پێنەگات”.

کوردستان

مەسعود بارزانی بەشێوەیەكی جیاواز یادی ریفراندۆم دەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سێیەم ساڵیادی ریفراندۆمدا ڕایگەیاند “خۆناچەمێنین”.

ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلولی 2020، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەڕێی توێتێكەوە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) و لە یادی سێ ساڵەی ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە.

پەیامەكەی بارزانی لە مساڵدا بەبۆنەی تێپەڕینی سێ‌ ساڵ بەسەر پرۆسەكەدا جیاوازبوو، چونكە تەنیا بو وشەی “خۆناچەمێنین” یادەكەی كردەوە.

سێ ساڵ لەمەوبەر لە هەرێمی كوردستان، بە پشتیوانی زۆربەی هەرە زۆری هێزە كوردستانییەكان پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدرا و ڕێژەی 92.7%ی بەشداربوانیش بە “بەڵێ‌” دەنگیاندا بۆ سەربەخۆیی كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ ساڵیادی ریفراندۆمە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سێ‌ ساڵ لەمەوبەر پرۆسەی ڕاپرسی یان ریفراندۆم لەسەر جیابوونەوەی هەرێمی كوردستان لە عیراق و دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان ئەنجامدرا كە بووە خاڵێكی وەرچەرخان لە مێژووی كورد،  بە بۆچوونی زۆرێكیش پرۆسەكە لە ئایندەی میللەتی كورددا وەك هەنگاوێكی ئەرێنی دەمێنێتەوە.

ریفراندۆم لە 25ی ئەیلولی 2017 ئەنجامدرا و زۆربەی هێزە سیاسییەكانی كوردستان پاڵپشت و پشتیوانی پرۆسەكە بوون، گەلی كوردیش لە دەنگدانەكەدا بە ڕێژی زیاتر 90% دەنگی بە “بەڵێ”دا بۆ سەربەخۆیی كوردستان و دروستكردنی دەوڵەتی كوردی.

هەرچەندە پرۆسەكە ئامانجی خوازراوی خۆی نەهێنایەدی و دواتر هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێوە گوشارێكی زۆری خرایەسەر، بەڵام بەپێی لێكدانەوەی زۆرێك لە شرۆڤەكاران، هەنگاوەكە قۆناغێكی مێژوويی تری بۆ گەلی كورد هێنایەپێش و كورد جارێكی تر خواستی خۆی بۆ سەربەخۆی و دەوڵەتی سەربەخۆ، بەگوێی جیهاندادا.

ریفراندۆم دەنگی گەلی كورد بوو بۆ سەربەخۆی و ناكرێت بەرگی حزبایەتی و كەسێتییە دیاركراوەكانی بەبەردا بكرێت، جوڵە و بزاوتنێكی تری كوردانەش بوو بەرەو ئەو ئامانجەی كە دەبێت ڕۆژێك لەڕۆژان بێتەدی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە.. لە هەولێر كەسێك بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی كریستاڵ دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، هێزەكانیان ئاگاداركرانەوە لەوەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (مارسیدس) بۆ ماوەیەكی زۆر لە شەقامی كۆیە وەستاوە، دوای گەیشتنی پۆلیس دەركەوت كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بە هۆی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە بێ هۆش بووە.

پۆلیسی هەولێر ڕوونیشیكردووەتەوە، تۆمەتبارەكە ناوی (هـ.ن.ر)ە، بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری لە جۆری (كریستاڵ) و حەب و كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەقۆ پێبووە.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشیخستووەتەڕوو، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوە و بەپێی ماددەی (١٤)ی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان