دەربارەی پشوو پارێزگاری سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە



پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لەئەگەری دروستبوونی لافاو بەهۆی پێشبینی بارانی بە خووڕ، دەسەڵاتمان داوەتە سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان بۆ ڕاگەیاندنی پشوو.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکرپارێزگاری سلێمانی بڵاویکردەوە،  هاووڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی بەپێی ئەو پێشبینیی و ئاماژانەی لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێمانگەیشتوون، ئەگەری بارانی زۆرو بەخوڕ هەیە، هەموو فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانیمان ڕاسپاردووە وەک هەمیشە، لە خزمەتی هاووڵاتیاندا دەبن.

لەبارەی پشووەوە ڕایگەیاند، دەسەڵاتمان بەخشیوەتە هەموو سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگاکەمان، کە لە هەر دۆخێکی پێویستدا، بەپێی تایبەتمەندیی ناوچەکەیان و ئەو دۆخانەی دێنە پێشەوە، بەڕاوێژو هەماهەنگیی لەگەڵ فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی سنورەکەیاندا، بڕیاری پێویست لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بدەن.

ئاماژەی بەوەشدا، داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین، هاوکارو هەماهەنگی فەرمانگەو تیمە خزمەتگوزاریی و فریاگوزارییەکاندابن و پابەندی ڕێنماییەکانی شارەوانیی و هاتوچۆو بەرگریی شارستانیی و لایەنە پەیوەندیدارە فەرمییەکانی تردابن.

“دوای 700 ملیارەكە عێراق پارەی دیكە بۆ هەرێم نانێرێت”
پێشت “دوای 700 ملیارەكە عێراق پارەی دیكە بۆ هەرێم نانێرێت”
دوابڕیار بۆ پشوو بەهۆی لافاوەوە لە هەولێر و سلێمانی ڕادەگەیەنرێت
دواتر دوابڕیار بۆ پشوو بەهۆی لافاوەوە لە هەولێر و سلێمانی ڕادەگەیەنرێت
ەیوەندیدار