هاتووچۆ بڕیارێکی نوێی بۆ ماتۆڕسوارەکان دەرکرد



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڕیاریدا هەر ماتۆڕسوارێك کڵاوی سەرپارێزی بەکارنەهێنێت دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکەیدا بگیرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لەمڕۆوە تاکو 25ی ئەم مانگە، سەرجەم شۆفێرانی ماتۆڕسکیل بە هەموو جۆرەکانیەوە، ناچاردەکرێن کڵاوی سەرپارێزی ببەستن بۆ ئەوەی لە کاتی پێکدادان و وەرگەڕاندا پارێزراوبن.

ڕوونیشیکردەوە، لە دوای ئەو وادەیەوە هەر ماتۆڕسکیلێک بە بێ کڵاوی سەرپارێز لەسەر شەقامەکان ببینرێت، مەفرەزەکانی هاتووچۆ دەستبەجێ دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکەیدا دەگرن.

هاتووچۆی هەولێر ڕاشیگەیاند ئامانج لەو بڕیارە سەلامەتی ماتۆڕسوارەکانەوە و لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی دروشمی “با ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ کەم بکەینەوە” دێت.

ئەنجومەنی فەتوا “غەرامەی دواکەوتنی قیست”ی یەکلاکردەوە
پێشت ئەنجومەنی فەتوا “غەرامەی دواکەوتنی قیست”ی یەکلاکردەوە
هێزە ئەمنییەکانی هەولێر ڕێیان بە گردبوونەوەی مامۆستایان نەدا
دواتر هێزە ئەمنییەکانی هەولێر ڕێیان بە گردبوونەوەی مامۆستایان نەدا
ەیوەندیدار