گردی مامەیارە بە دیزاینێكی نوێوە دەكرێتە شوێنی یادە مێژووییەكان



سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە دیزاین و ڕێكخستنەوە بۆ گردی مامە یارە دەكرێت و وەك مۆركێكی لە مێژینەی شاری سلێمانی دەكرێتە شوێنی بۆنە و یادەكانی شارەكە.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە، سەبارەت بە ڕێكخستنەوە و دیزاینكردنی گردی مامەیارە، سەرۆكی شارەوانیی كۆبوونەوەیەكی بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی بەشە پەیوەندیدارەكان، لەگەڵ هەردوو گروپی هونەری میللی كورد و گروپی كەلەپور و فۆلكلۆری كورد ئەنجامدا.

ڕاشیگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكەدا، باس لە پاراستنی گردی مامەیارە كرا وەك مۆركێكی لە مێژینەی شاری سلێمانی.

ئاشكراشی كردووە، “تیشك خرایە سەر ئامادەكردن و ڕێكخستنەوەی شوێنەكە بۆ بۆنە و یادەكانی شارە خۆشەویستەكەمان”.

 

هەڤاڵ ئەبوبەكر دەربارەی پڕۆسەی خوێندن پەیامێكی ڕاگەیاند
پێشت هەڤاڵ ئەبوبەكر دەربارەی پڕۆسەی خوێندن پەیامێكی ڕاگەیاند
فەرمانبەرانی زیاتر لە 120 فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی لە (هەژماری من) تۆمار دەكرێت
دواتر فەرمانبەرانی زیاتر لە 120 فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی لە (هەژماری من) تۆمار دەكرێت
پەیوەندیدار