ڕۆژنامەنووسێکی کورد خەڵاتی ئازادی رۆژنامەوانی پێبەخشرا



ڕۆژنامەنووسێکی کورد، خەڵاتی نێودەوڵەتی ئازادی ڕۆژنامەوانی پێبەخشرا و خەڵاتەکەی بەخشی بە چوار سیمبولی ئازادیخوازی کوردستان.

نیاز عەبدوڵا، نوسەر و ڕۆژنامەنووس، لە ڕێوڕەسمێكدا كە ١٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە شاری نیویۆرك خەڵاتی نێودەوڵەتی ئازادی ڕۆژنامەوانی پێبەخشرا لەلایەن كۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان- CPJـەوە.

نیاز عەبدوڵا، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە: “خەڵاتەكەم پێشكەشكرد بە چوار سیمبولی ئازادیخوازی كوردستان، بریتین لە: زیندانیانی بادینان، ژینا ئەمینی، سەڵاحەددین دەمیرتاش و مەزڵوم عەبدی”.

وتیشی: “سەختی و ئاڵنگارییەكانی بەردەم كاری ڕۆژنامەوانی هەرچەند زۆریش بن، دەكرێت وەربگێردڕێن بۆ ئازایەتی و بەردەوامی كاری زیاتر، بۆیە هەموو كۆڵنەدان و تێكۆشانێكی بەردەوام لەپێناو پاراستنی ئازادی رۆژنامەوانی و بنەماكانی دیموكراسی، بەرهەمدار دەبێت و دەكرێت ببێتە هۆی دروستكردنی گۆڕانكاری”.

ئیسرائیل پێشنیاری ئاڵوگۆڕی دیلەکان ڕەتدەکاتەوە
پێشت ئیسرائیل پێشنیاری ئاڵوگۆڕی دیلەکان ڕەتدەکاتەوە
نەخۆشخانەی شیفا بووەتە ناوەندی مەرگ بۆ هاووڵاتیان
دواتر نەخۆشخانەی شیفا بووەتە ناوەندی مەرگ بۆ هاووڵاتیان
ەیوەندیدار