نەخۆشخانەی شیفا بووەتە ناوەندی مەرگ بۆ هاووڵاتیان



ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوە پزیشکییەکانی فەڵەستینی ڕایانگەیاند، سوپای ئیسرائیل داوای کردووە کاتژمێرێک مۆڵەت بدرێت بە پزیشکان و نەخۆش و ئاوارەکان بۆ چۆڵکردنی کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا لە غەززە.

محەمەد ئەبو سەلمیە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە، مردنی سەرجەم نەخۆشەکانی بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکەی ڕاگەیاند، بەهۆی گەمارۆدانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆمەڵگە پزیشکییەکە.

ئەبو سەلمیە ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای گەمارۆی ئیسرائیلەوە زیاتر لە ٥٤ کەس لە ژێر چاودێری چڕدا گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاکە تایبەتمەندی ئێستا لە نەخۆشخانەی شیفا مردنە، بەهۆی ئەو گەمارۆیەی کە زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر کۆمەڵگە پزیشکیەکەدا سەپێنراوە، چارەسەری پزیشکی، ئاو و ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکەدا بەردەست نین.

دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل کردی بە ئامانجێکی سەربازی و ماوەی چەند ڕۆژێک گەمارۆی توندی خستەسەری، ڕۆژی چوارشەممە هێرشی کردە سەر کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا لە شاری غەززە، ڕۆژی پێنجشەممەش جارێکی دیکە هێرشەکانی ئەنجامدایەوە و بە بیانووی ئەوەی سەرکردایەتیی حەماس لە خوارەوەی ئەو شارە هەیە، هەرچەندە حەماس ئەو بانگەشانەی ڕەتکردووەتەوە.

ڕۆژنامەنووسێکی کورد خەڵاتی ئازادی رۆژنامەوانی پێبەخشرا
پێشت ڕۆژنامەنووسێکی کورد خەڵاتی ئازادی رۆژنامەوانی پێبەخشرا
ئیسرائیل بۆردوومانی بارەگای فەتح-ی کرد
دواتر ئیسرائیل بۆردوومانی بارەگای فەتح-ی کرد
ەیوەندیدار