ئیسرائیل بۆردوومانی بارەگای فەتح-ی کرد



لە بەیانی ڕۆژی شەممەدا ئاژانسی هەواڵی فەلەستین، ڕایگەیاند، لە کاتی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگاکانی بزووتنەوەی فەتح لە کەمپی بەلاتا لە ڕۆژهەڵاتی نابلوس، ٥ فەلەستینی کوژراون و دوو کەسیش برینداربوون.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بە مووشەک بارەگای فەتحی لە کەمپی بەلاتە کردوەتە ئامانج و بەو هۆیەوە ٥ کەس کوژراون، زیانێکی ماددی بەرچاویشی بە شوێنەکە گەیاندووە.

لای خۆیەوە مانگی سور بڵاویکردەوە، تیمەکانی چارەسەرکردن ٧ برینداری زۆر سەختیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی حکومی ڕەفیدیا، لەوێ پزیشکەکان گیانلەدەستدانی ٥ هاووڵاتییان ڕاگەیاند.

شایانی باسە تا ئێستا سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی نەکردۆتەوە کە ئەم هێرشەی ئەنجامداوە، هاوکات ئێوارەی ڕۆژی هەینی فڕۆکەکانی ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشێکی توندیان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی باکووری غەززە دەستپێکرد.

سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاند، بۆردومانەکەی ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی کەمپی جەبەلیای گرتەوە، هەروەها ماڵەکانی بەیت لاحیا لە نزیک تاوەرەکانی شێخ زاید و دەوروبەری نەخۆشخانەی ئەندەنوسیا لە باکووری کەرتی غەززە کردووەتە ئامانج.

هەروەها تەلەفزیۆنی فەلەستینی بڵاویکردەوە، فڕۆکە ئیسرائیلییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی باکووری کەرتی غەززە هێرشی توندیان ئەنجامداوە.

نەخۆشخانەی شیفا بووەتە ناوەندی مەرگ بۆ هاووڵاتیان
پێشت نەخۆشخانەی شیفا بووەتە ناوەندی مەرگ بۆ هاووڵاتیان
مامەڵەی خانوو و ئۆتۆمبێل دەکرێت بە دینار
دواتر مامەڵەی خانوو و ئۆتۆمبێل دەکرێت بە دینار
ەیوەندیدار