مامەڵەی خانوو و ئۆتۆمبێل دەکرێت بە دینار



جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند، مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی خانوبەرە و بەشێک لە کۆمپانیاکانی بواری ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان دەکرێت بە دینار. دەشڵێت، “بڕیارەکە کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دەبێت.”

نەوزاد غەفور جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریداوە، لە بەشێكی دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان و لە ناوخۆشدا لە جیاتی دۆلار باجی گومرگی مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە بکرێت بە دینار.

لەبارەی ناوەڕۆکی بڕیارەکەی بانکی ناوەندی جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی  ئاماژەی بەوەکرد، وابڕیارە لە داهاتوودا بەشێك لە كۆمپانیاكانی بواری ئۆتۆمبێل و كۆمپانیاكانی بواری وەبەرهێنان لەبرى دۆلار مامەڵە بە دینارەوە بکەن.

دەشڵێت، بۆ جێبەجێكردنی تەواوی ئەو بڕیارە پێویستە سەرجەم مامەڵە داراییە ناوخۆییەكان لەبری دۆلار بە دینار بکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە عێراق کۆمپانیاکان ناچارکراون کە مامەڵەکانیان بە دینار بکەن. ئەم هەنگاوەش لەپێناو جێگیرکردنی نرخی دۆلاردا گیراوەتەبەر.

ئیسرائیل بۆردوومانی بارەگای فەتح-ی کرد
پێشت ئیسرائیل بۆردوومانی بارەگای فەتح-ی کرد
ئەردۆغان ڕەخنەی توندی لەئەڵمانیا گرت کە پشتگیری ئیسرائیل دەکات
دواتر ئەردۆغان ڕەخنەی توندی لەئەڵمانیا گرت کە پشتگیری ئیسرائیل دەکات
ەیوەندیدار