ئەردۆغان ڕەخنەی توندی لەئەڵمانیا گرت کە پشتگیری ئیسرائیل دەکات



ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لەچوارجێوەی سەردانێکیدا بۆ ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەڵمانیا پشتگیری هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە دەکات ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەست بە تاوانباری دەکات  بەرامبەر هۆلۆکۆستی نازییەکان، بە پێچەوانەی تورکیا کە بە وتەی خۆی توانای ئەوەی هەیە بەبێ لایەنگری قسە بکات.

لەچوارچیوەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، پێش ئەوەی هەردوو سەرکردە گفتوگۆی تایبەت ئەنجامبدەن، ئەردۆغان ڕایگەیاند، “نابێت شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین بە هەستێکی دەرونی قەرزاری هەڵسەنگێندرێت، من بە ئازادی قسە دەکەم، چونکە ئێمە هیچ قەرزاری ئیسرائیل نین”.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ئەردۆغان باسی لەوەکرد، ئیسرائیل “دەوڵەتێکی تیرۆریستییە” کە تاوانی جەنگی لە غەززە ئەنجام دەدات، هەروەها هەڵمەتەکەی دژی حەماس نەفرەت لێکراوترین هێرشەکانی مێژووی مرۆڤایەتی لەخۆدەگرێت.

ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕاستەوخۆ وەڵامی لێدوانەکانی ئەردۆغانی نەدایەوە، بەڵام پابەندبوونی ئەڵمانیای بە مافی ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆی دووپاتکردەوە و وتی، “ئەگەر ئەڵمانیا بناسن، دەزانن هاودەنگیمان لەگەڵ ئیسرائیل گومانی تێدا نییە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات، لە هەمانکاتدا هەموو ژیانێک بە یەکسانی بەنرخە و ئازارەکانی غەززە ئازارمان دەدەن”.

سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا یەکەمین سەردانەکە لە ماوەی چوار ساڵدا، ڕەنگە ئەردۆغان کە پارتەکەی لە ساڵی داهاتوودا ڕووبەڕووی هەڵبژاردنی ناوخۆیی ببێتەوە سودمەند بێت لە پشتیوانییەکانی شوڵز بۆ مۆدێرنکردنی یەکێتی گومرگی تورکیا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی چونە ناو یەکێتی ئەوروپا بۆ تورکەکان.

ئەڵمانیا لە سەرەتای سەرهەڵدانی ململانێکانەوە شاهیدی زیادبونی روداوەکانی دژە جولەکە و ئیسلامۆفۆبیا بووە، هەروەها ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە بەهۆی ئەوەی کە ناڕەزایەتی لایەنگری فەڵەستینیان قورس کردووە، چونکە حکومەت ترسی ئەوەی هەیە کە ڕە‌نگە دژە جولەکە بن.

مامەڵەی خانوو و ئۆتۆمبێل دەکرێت بە دینار
پێشت مامەڵەی خانوو و ئۆتۆمبێل دەکرێت بە دینار
هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدرێت
دواتر هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدرێت
ەیوەندیدار