کەشناسێک: لەم هەفتەیەدا بەفر دەبارێت



شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، شەپۆلەکانی بارانبارینی ئەمجارە سێ قۆناغ لە خۆی دەگرێت و تا ئێستا قۆناغی یەکەمی تەواو بووە. وتیشی” لەهەفتەی داهاتوودا دوو رۆژ بەفر دەبارێت.”

محمد کەمال، شارەزای کەشناسی باسی لەوەکردووە، ڕۆژی دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم بە تایبەت چیاکانی باڵەکایەتی و هەڵگورد دەبارێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، پاڵەپەستۆی دووەمی دەریای ناوەڕاست درەنگانی ڕۆژی شەممە دەگاتە هەرێم و پلەکانی گەرما هەشت بۆ نۆ پلە دادەبەزن و باو بارانێکی زۆر بەهێز بەدوای خۆیدا دەهێنێت، بەو هۆیەشەوە ئاستی ئاو بەرززدەبێتەوە و ئەگەری ڕودانی لافاوی بەهێز هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو شەپۆلە باران بارینەی دوو رۆژە رووی لەهەرێمی کوردستان کردووە بە سێ قۆناغ تێدەپەڕێت، قۆناغی یەکەمی ئەو شەپۆلە باران بارینەی دوو ڕۆژی رابردووبوو کە لە دەریای سورەوە هات و کاریگەری لەسەر ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە دروستکرد، وە قۆناغی دووەم پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاستە و لە ئەمڕۆوە کاریگەرییەکەی لەسەر شارەکانی دهۆک و هەولێر و دەڤەری ڕاپەڕین بەدەردەکەوێت و قۆناغی سێهەمیش درەنگانێکی ڕۆژی شەممە دەستپێدەکات و کاریگەری لەسەر تەواوی شارەکانی هەرێم دەبێت.

دەشڵێت، لە ئەمساڵدا بەهۆی ڕوودانی دیاردەی لنۆوە هەردوو دەریای ناوەڕاست و سور چالاک دەبن و بەفر و بارانیێکی زۆر لە هەرێم دەبارێت و کانیاوەکان دەژیەنەوە و بەنداوی دووکانیش هاوشیوەی ساڵی ٢٠١٩ سەرڕێژ دەبێتەوە.

وتیشی، چەندین شەپۆلی یەک بەدوای یەکی بارینی بەفر لە ماوەی ٢٥ شوبات بۆ ٢٥ ئازاری ساڵی ٢٠٢٤ـدا دەبێت و سەنتەری تەواوی شارەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

زانیاری نوێ لەبارەی گەیشتنی بڕی یەکەمی ٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێم
پێشت زانیاری نوێ لەبارەی گەیشتنی بڕی یەکەمی ٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێم
پەڕلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ڕێکدەخات
دواتر پەڕلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ڕێکدەخات
ەیوەندیدار