ئه‌مریكا: گرنگە لە عێراق دەسەڵاتێکی دادوەری سەربەخۆ هەبێت



باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەریى عێراق كۆبوه‌ته‌وه‌ و جه‌ختیان كردوه‌ته‌وه‌ لەسەر گرنگی هەبونی دەسەڵاتێکی دادوەری سەربەخۆ.

ئالینا رۆمانسکى، باڵیۆزى ئەمریکا لە عێراق لە په‌یامێكدا له‌ پلاتفۆڕمی ئێکس نوسیویەتی، لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەریى عێراق کۆبوەتەوە بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ئەم دواییە و دۆخی ئەمنی عێراق.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، “جەختمان لەسەر گرنگی هەبوونی دەسەڵاتێکی دادوەری سەربەخۆ کرده‌وه‌، کە رێکارە یاساییەکان پەیڕەو بکات و بڕیارەکانی لەسەر بنەمای دەستوری عێراق بنیات بنێت”.

ئه‌و په‌یامه‌ی باڵیۆزى ئەمریکا لە عێراق له‌كاتێكدایه‌ كه‌ 14ی ئه‌م مانگه‌ دادگای فیدڕاڵی عێراق ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌ په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و به‌وه‌ش لەپۆستەکەی دورخرایەوە.

هاوکات، نوسینگه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌ په‌یامێكدا له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە “سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ ئالینا ڕۆمانسکى، باڵیۆزى ئەمریکا لە عێراق كردوه‌ و لە کۆبونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی كرا و جه‌ختكرایه‌وه‌ لەسەر گرنگی هەبوونی دەسەڵاتێکی دادوەری سەربەخۆ کە ڕێکارە یاساییەکان پەیڕەو بکات و بڕیارەکانی لەسەر بنەمای دەستوور بێت”.

پەڕلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ڕێکدەخات
پێشت پەڕلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ڕێکدەخات
وادەی خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیاریکرا
دواتر وادەی خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیاریکرا
ەیوەندیدار