نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی



بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی بازاڕی نەوت یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٧ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دوو دۆلار و ١٤ سەنت دابەزیووە.

ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٧٢ دۆلار و ٩٢ سەنتە و بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە نرخەکەی لە دابەزیندایە.

لە مانگی ڕابردوودا سعودیە ڕایگەیاند، لەگەڵ ڕوسیا تا کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو بەردەوام دەبن لە کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی بەرهەمهێنانی نەوت و بەپێی بڕیارەکەش سعودییە ڕۆژانە تەنها نۆ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.

لەو بارەیەوە، ڕێکخراوی ئۆپیک کە لەکۆمەڵەی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت پێکدێت ڕایانگەیاند، کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن سعودییە و ڕوسیاوە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دابینکردنی ڕێژەی پێویستی نەوت لە جیهاندا تا کۆتایی ئەمساڵ.

لایخۆشیەوە، عەلی مەشکور، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ناکۆکییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل کاریگەری لەسەر نرخی نەوت و بازاڕەکانی ئەو وزەیە دروستکردووە و هەر بەرزبوونەوەیەک لە نرخی نەوتدا کورتهێنانی بودجەی عێراق کەمدەکاتەوە.

ئەمەش لە کاتێكدایە، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، زیادکردنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی عێراق کاریگەری لەسەر بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس ناکات و بۆ سەقامگیری بازاڕی نەوت و جیهان پابەندی بڕیارەکان دەبن.

سوپای ئیسرائیل سنووری دیمەشقی بۆردوومان کرد
پێشت سوپای ئیسرائیل سنووری دیمەشقی بۆردوومان کرد
بارانبارین هەتا کەی بەردەوام دەبێت؟
دواتر بارانبارین هەتا کەی بەردەوام دەبێت؟
ەیوەندیدار