بارانبارین هەتا کەی بەردەوام دەبێت؟



کەشناسی عێراق ڕایگەیاند ئەمڕۆ بارانێکی بەخوڕ لە هەرێم دەبارێت و هەفتەی داهاتووش بارانبارین بەردەوام دەبێت. شارەزایانی کشتوکاڵێش دەڵێن، “هەرکاتێک چینی سەرەوەی زه‌وى بە قوڵی ٣٠ بۆ ٤٠ سانتیمه‌تر تەڕ بوو ئەوا پەڵە دەدات”. واتە زەوی تێر و پاراو بووە و بەکەڵکی کێڵان و کشتوکاڵ کردن دێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق ئەمڕۆ بارانێکی بەخوڕ دەبارێت و لە دوو ڕۆژی سەرەتای هەفتەی داهاتووش بارانبارین بەردەوام دەبێت.

لایخۆشییەوە، شاڵاو هیدایەت پسپۆڕی بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لە ناوچەکانی قەرەداغ و کۆیە و ڕاپەڕین پەڵەی داوە.

لەبارەی پەڵەدانیشەوە شارەزایانی کشتوکاڵ دەڵێن، هەرکاتێک چینی سەرەوەی زه‌وى بە قوڵی ٣٠ بۆ ٤٠ سانتیمه‌تر تەڕ بوو پەڵە دەدات و بەو پێیەش لە ناوەندی شاری سلێمانی ٢٤.٨ ملیم و لە هەولێر نزیکەی ٣٠باران باریوە.

هاوکات، ڕێژە و ماوەی بارین هیچ پەیوەندی بە پەڵەدانەوە نیە، بۆ نمونە بارانێکی هێواشی نەرم و بەردەوام دەکرێت لە ٢٠ تاوه‌كو ٢٥ ملیمه‌تر پەڵەی پێبدات، لەبەر ئەوەی بە تەواوی دەچێتە ناو خاکەوە، بەڵام رەنگە بارانێکی بەلێزمە و به‌ خوڕ بە ٤٠ ملیمه‌تریش نەتوانێت قوڵی پێویست تەڕ بکات.

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
پێشت نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
٧٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران کەی دەگاتە هەرێم؟
دواتر ٧٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران کەی دەگاتە هەرێم؟
ەیوەندیدار