کەمپەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا بەدەست کەمی دەرمانەوە دەناڵێنن



ڕۆژی چوارشەممە، کارگێڕێکی دەرمانخانەی کۆن و نوێی کەمپی مەنبەج داوای لە ڕێکخراوە مرۆیی و پزیشکییەکان کرد کە دەرمان و ستافی پزیشکی بۆ دەرمانخانەکە دابین بکەن.

لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان نەبوونی پاڵپشتیی تەندروستی، نەبوونی دەرمان و پزیشک لە دەرمانخانەکە، هەڕەشە لە تێکچوونی دۆخی تەندروستی ناو کەمپە کۆن و نوێیەکانی مەنبەج دەکات.

بەشیر بەکرۆ، کارگێڕی کلینیکە پزیشکیەکە بۆ “نۆرس پرێس” ڕایگەیاند: تاکە کلینیک لە هەردوو کەمپەکەدا بەهۆی زۆری ژمارەی نەخۆشەکان کە لە توانای خۆی زیاترە فشارێکی زۆری لەسەر هەیە.

ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد: بەدەست کەمییەکی گەورەی دەرمانەوە دەناڵێنن، جگە لە پزیشکی پسپۆڕ کە لە دەرمانخانەکەدان و پشکنینی حاڵەتە پزیشکییەکان دەکەن، ئەو پاڵپشتییەی کە لەلایەن لیژنەی تەندروستیەوە پێشکەش دەکرێت “بەس نییە”.

وتیشی، ئەو دەرمانانەی لیژنەی تەندروستی لە مەنبەج دابینی دەکەن، سنووردارە بە دەرمانی منداڵان و دەرمانی دیکەی وەک سیتامۆڵ، دژە تا و دژە هەوکردن، لە کاتێکدا پێویستیان بە دەرمان هەیە کە چارەسەری تەنگەنەفەسی، هەوکردنی ڕیخۆڵە و نەخۆشییەکانی دڵ بکات.

زیاتر لە ٦٢٥ خێزان کە ژمارەیان سێ هەزار و ٣٩٥ کەسە، لە کەمپی نوێی ڕۆژهەڵاتدا دەژین، زۆربەیان خەڵکی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا (مەسکەنە و دێرحافر)ن، کەمپی ڕۆژهەڵاتی کۆنیش ٣٨٧ خێزان لەخۆدەگرێت کە ژمارەیان هەزار و ٧٩٥ کەسە.

کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای هەینی بڵاوکردەوە
پێشت کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای هەینی بڵاوکردەوە
پنتاگۆن پێشوازی لە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە سەربازییەکانی واشنتۆن و چین دەکات
دواتر پنتاگۆن پێشوازی لە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە سەربازییەکانی واشنتۆن و چین دەکات
ەیوەندیدار