لە هەولێر خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت



نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەکشەممە خۆپیشاندانی مەدەنیانە و ئاشتیانەی وانەبێژان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.

عەلی رەئووف مستەفا نوێنەری گشتی وانەبێژان لەهەرێمی کوردستان بۆ ( خەڵک ) وتی، یەك شەممە ڕێکەوتی 19 ی 11 ی 2023 خۆپیشاندانی مەدەنیانە و ئاشتیانەی مامۆستایانی وانەبێژ لە ھەولێر لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران کاتژمێر 10:00 ی بەیانی دەستپێدەکات ،

ئاماژەی بەوەشداوە، لە پێناو داواکردنی مافی سەرەتاییمان کە دامەزراندن و بوون بە ھەمیشەیی وانەبێژانە ، لە پێناو گەڕانەوەی ڕێز و شکۆ بۆ مامۆستا ، لە پێناو نەھێشتنی چینایەتی ، لە پێناو بەرەو پێش چوونی سلکی پەروەردە ، لە پێناو بە یەك چاو سەیرکردن لە ماف و ئەرك دا ، ئێمە داوای مافی خۆمان دەکەین کە (دامەزراندن)ــە ،

عەلی ڕەئووف داوای لە سەرجەم وانەبێژان کردووە ئامادەبن، دەڵێت”مەردبن ئامادەبن بۆ مافی خۆتان ، ماف نادرێ ، دەسەنرێت “.

بڕیاربوو ئەمساڵ لە 9/13  دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بەرووی قوتابیان و خوێندکاراندا بکرێتەوە، بەڵام مامۆستایان لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم ئەو ڕۆژەیان کردە ڕۆژی بایکۆت و ناڕەزایەتی دەربڕین، بەردەوام هەفتانە زیاد لە جارێک خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و داواکارییان هەیە، کە ئەوانیش دامەزراندنی وانەبێژان و پێدانی دوو مووچە بەیەکەوە و دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی مووچەخۆران.

لە بەریتانیا خۆپیشاندانی پشتیوانی بۆ مامۆستایانی هەرێم ڕاگەیەنرا
پێشت لە بەریتانیا خۆپیشاندانی پشتیوانی بۆ مامۆستایانی هەرێم ڕاگەیەنرا
بانكی ناوەندی بڕیارێكی دیكەی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەركرد
دواتر بانكی ناوەندی بڕیارێكی دیكەی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەركرد
ەیوەندیدار