لە بەریتانیا خۆپیشاندانی پشتیوانی بۆ مامۆستایانی هەرێم ڕاگەیەنرا



كوردانی تاراوگە لە بەریتانیا بڕیاریاندا خۆپیشاندانی پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایانی هەرێم ئەنجام بدەن و جەخت لە دابین كردنی مافەكانیان بكەنەوە.

بپێی بانگەوازێك، كە كوردانی تاراوگە لە بەریتانیا بڵاویانكردۆتەوە، ڕۆژی یەک شەممە 19ی 11ی 2023 لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان لە هەرێم، لە بەریتانیا خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی مامۆستایانی هەرێم دەکرێت.

وەك لە بانگەوازەكەدا هاتووە، “ڕێکخراوی داکۆک بۆ پشتیوانی لە داواکانی مامۆستایان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ،خۆپیشاندانێک لە شاری نیوکاسڵ ڕێک دەخات بۆ پشتگیری و داکۆکی دەکات لە خۆپیشاندانەکانی شاری سلێمانی و دەورووبەری”.

ڕاشیگەیاندووە، خۆپیشاندانەكە لە ڕۆژی یەک شەممە لە کاتژمێر (یەک)ی نیوەڕۆ لەم ئەدرەسەی خوارەوە ئەنجام دەدرێت:
Newcastle
Haymarket Lane
NE1 7PF

ماوەی دوو مانگە بەهۆی نەبوونی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوە و دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژەوە، مامۆستایان لە (سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و كۆیە) دەستیان بە بایكۆت و خۆپیشاندان كردووە و بڕیاریان داوە تاوەكو مافەكانیان دابین دەكرێت بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتییەكان.

‎گۆڕان بڕیاریدا خانەى ڕاپەڕاندن هەڵبژێرێت
پێشت ‎گۆڕان بڕیاریدا خانەى ڕاپەڕاندن هەڵبژێرێت
لە هەولێر خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت
دواتر لە هەولێر خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت
ەیوەندیدار