هاتووچۆ لەبارەی گرێبەستی ئەلکترۆنییەوە ڕوونکردنەوە دەدات



هاتوچۆى پشدەر لە ئاگاداریییەکدا رایگەیاندووە، ئەو کڕیارانەى لە کاتى کرینى ئۆتۆمبێل گرێبەستى ئەلیکترۆنى دەکەن و دواى دوو مانگ ئۆتۆمبێلەکە بەناو ناکەن، بۆ هەر رۆژێک بڕى 10 هەزار دینار، پێبژاردنیان بۆ دەکرێت.

بەپێى ئاگادارییەکەى بەشى هاتووچۆى قەزاى پشدەر، ئەو کەسانەى لە کاتى کڕینى ئۆتۆمبێل، گرێبەستى ئەلیکترۆنى دەکەن کە حکومەت وەک پێویستییەک بۆ کاتى گواستنەوە و بەناوکردن دایناوە، توشى گرفت و پێبژاردن دەبن ئەگەر لە ماوەى دوو مانگ مامەڵەى گواستنەوە و بەناوکردن نەکەن.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، ئەگەر لە رۆژى کڕینى ئۆتۆمبێلەکە و نوسینى گرێبەستەکە تا دوو مانگ، خاوەندارێتى ئۆتۆمبێلەکە بۆسەر کریار نەگواسترێتەوە، ئەوا لە دواى دوو مانگ کڕیار بۆ هەر رۆژێک بڕى (10) هەزار دینار، پێبژاردنى بۆ دەکرێت.

جەختیش دەکاتەوە، ئەو پێبژاردنە رۆژانى پشووش دەگرێتەوە.
هاتووچۆى پشدەر ئاشکراى کردووە، لە چەند رۆژى رابردودا چەند کەسێک پەیوەندییان کردووە کە تووشى ئەو گرفتە بوون، وەک هاتووچۆى پشدەر ئاماژەى بۆ کردووە،  خەڵک هەیە بڕى سێ ملیۆن دینار سزاى پێبژاردنى بۆ هاتووەتەوە.
رونیشى کردووەتەوە، هیچ چارەسەرێک بوونى نیە و دەبێت ئەو کەسانەى پێبژاردنەکەیان بۆ هاتووەتەوە پارەکە بدەن و دواتر مامەڵەى گواستنەوەى خاوەندارێتى ئۆتۆمبێل دەستپێبکەن و گرێبەستەکە رابگرن.

حزبەکەی حەلبوسی لە بارەی کشانەوە لە حکومەت و پەرلەمان بڕیاریدا
پێشت حزبەکەی حەلبوسی لە بارەی کشانەوە لە حکومەت و پەرلەمان بڕیاریدا
لەبارەی ئەو دەرمانەی ڕشێنرا ڕوونکردنەوە دەدرێت
دواتر لەبارەی ئەو دەرمانەی ڕشێنرا ڕوونکردنەوە دەدرێت
ەیوەندیدار