لەبارەی ئەو دەرمانەی ڕشێنرا ڕوونکردنەوە دەدرێت



بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەك بڵاودەکاتەوە لەبارەی ئەو دەرمانەی لەبەشێك لە گەڕەکەکاندا دەڕشێنرێت ..

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی دڵنیادەکاتەوە، ئەو دەرمانەی لەشێوەی دوکەڵ كەلە بەشێك لە گەڕەکەکانی سلێمانی دەڕشێنرێت سەلامەتە و هیچ مەترسییەکی نیە بۆ مرۆڤ،

تەندروستی دەڵێت، ئەو دەرمانە کە لەلای زۆرێك لەهاووڵاتیان بە دوکەڵی مێشەکە ناسراوە ، ناوە زانستیەکەی بریتییە لە کەی ئۆسرین (دیلتامیسرینە)، وە بەکاردێت بۆ لەناوبردنی مێشوولەی گوازەرەوەی مەلاریا و نەخۆشی لیشمانیا و بەسوودە بۆ لەناوبردنی مێش و مێرووە زیان بەخشەکانی دیکە،

ئاماژە بەوەشدەکات، لەم وەرزەدا و لەکاتی ئێواران ئەو دەرمانە دەڕشێنرێت بۆ لەناوبردنی ئەو مێشولانەی نەخۆشی دەگوازنەوە.

ئەمڕۆ لە سۆشیال میدیانا چەند گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوبووەوە و تێیدا ئۆتۆمبێلێک ئەو دەرمانە وەک دوکەڵ بە چەند گەڕەکێکی سلێمانیدا دەڕشێنێت، هاووڵاتیان ترس و دڵەراوکێیان لا دروست بوو و هەندێکیان بە گازێکی مەترسیدار ناویان دەبرد.

هاتووچۆ لەبارەی گرێبەستی ئەلکترۆنییەوە ڕوونکردنەوە دەدات
پێشت هاتووچۆ لەبارەی گرێبەستی ئەلکترۆنییەوە ڕوونکردنەوە دەدات
مامۆستایانی ئایینی ئاگادار دەکرێنەوە
دواتر مامۆستایانی ئایینی ئاگادار دەکرێنەوە
ەیوەندیدار