ڕێوشوێنی نوێ دەگیرێتەبەر بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار



ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەیەک لە حکومەتەوە چەند ڕێوشوێنی ئاشکرا کرد بۆ چارەسەرکردنی جیاوازی نرخی  ئاڵوگۆڕی دراو، ڕێنمایییەک لەلایەن نووسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە دەرچووە بۆ چالاککردنی لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان حکومەت، بانکی ناوەندی و کەرتی تایبەت.

ئەو سەرچاوەیە بە “بغداد الیوم” ڕاگەیاند، گرنگترینی ئەو ڕێوشوێنانە ڕێکخستنی پڕۆسەی هاوردەکردن و دڵنیابوونە لەوەی زۆرترین ژمارەی بازرگان و هاوردەکار دەچنە ناو پەنجەرەی فرۆشتنی دراوی بیانی بۆئەوەی ئەکاونتی تایبەت بە خۆیان بۆ بکرێتەوە، کارەکانی پارەدان و ڕێکارەکانی تری پەیوەست بە دەرکردنی ناسنامەی هاوردەکار، بۆ بازرگانان و هاوردەکاران ئاسانکاری دەکات بۆ پێداویستییەکانی “کڕیارەکەت بناسە”.

ناوبراو وتیشی، حکومەت و بانکی ناوەندی دانوستانی بەردەوام لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدەن بۆ ڕێکخستنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات و خستنەڕووی باشترین بژاردە سەبارەت بە پێدانی باج و پارە.

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆکی حکومەت کاردەکات لەسەر کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگ، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کەسانی هەژار و مامناوەندەکان بەهۆی جیاوازیی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو کاریگەرییان لەسەر نەبێت، هەر بۆیە وەزارەتەکانی بازرگانی و تەندروستی کاردەکەن بۆ هاوردەکردنی کەرەستەی گرنگ و دابینکردنیان بە دیناری عێراقی و بە نرخێکی جێگیر.

وتیشی، ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە ناوچەیەکی ئازاد بۆ هاوردەکردنی کەرەستە و دواتر بەبازاڕکردنیان بۆ کەرتی تایبەت و دڵنیابوون لە گەیاندنیان بۆ بەکاربەر بە نرخێکی جێگیر بە دیناری عێراقی.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، حکوومەت کۆمەڵێک ڕێوشوێنی بۆ پەرەپێدانی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە نەختینە گرتووەتەبەر، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زنجیرەیەک بڕیاری تر دەردەچن سەبارەت بە ئەو خزمەتگوزارییانەی کە لە ڕێگەی پارەی ئەلیکترۆنیەوە پێشکەش دەکرێن.

وتیشی، سەرۆک وەزیران بە سەرپەرشتی نووسینگەکەی ڕێنمایی کاراکردنی لیژنەیەکی هاوبەشی نێوان حکومەت، بانکی ناوەندی و کەرتی تایبەتی کرد، بۆ ئەوەی گفتوگۆی جددی لەگەڵ گەنجینەی ئەمریکا ئەنجامبدات سەبارەت بە گواستنەوە لە ڕێگەی پەنجەرەی فرۆشتنی دراوی بیانییەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی عێراق گفتوگۆی بەردەوامی لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق ئەنجامدەدات بۆ گرتنەبەری کۆمەڵێک ڕێوشوێنی پێویست، لەوانە ئاسانکاریکردنی ڕێکارەکانی پەیوەست بە هاوردەکردنی دۆلار (کاش) لە رێگەی بانکە عێراقییەکان، ئەم پرۆسەیە پێشتر دەستیپێکردووە لەگەڵ هەندێک لە بانکەکانی هاوردەکردنی دۆلار،  پرۆسەکە فراوانتر دەبێت و بانکەکانی دیکەش دەگرێتەوە.

هەروەها کاردەکرێت بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتن بۆ دابینکردنی دراو بۆ هەندێک وڵات، بۆئەوەی لە ڕێگەی بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراوەوە  دۆلار بۆ گەشتیار و حاجی عێراقی دابینکرێت کە دەچنە وڵاتانی دیکە بەبێ دۆلار تا بتوانن مامەڵەکانیان ئەنجامبدەن.

سەرۆك کۆمار: سلێمانی بووەتە سیمبولی خەبات و تێکۆشان و خزمەت بە نیشتمان
پێشت سەرۆك کۆمار: سلێمانی بووەتە سیمبولی خەبات و تێکۆشان و خزمەت بە نیشتمان
بایدن داوای پاراستنی نەخۆشخانەی شیفا دەکات
دواتر بایدن داوای پاراستنی نەخۆشخانەی شیفا دەکات
ەیوەندیدار