وەفدێکی بانکی ناوەندیی عێراق لەگەڵ وەفدێکی ئەمریکا کۆبووەوە



بانکی ناوەندیی عێراق و وەفدێکی باڵای ئەمریکا لەسەر چەند خاڵێکی تایبەت بە دۆلارو حەوڵە دەرەکییەکان ڕێککەوتن.

سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی عێراق ئاشکرایکرد، وەفدێکی بانکی ناوەندیی عێراق لەشاری ئەبوزەبی ئیمارات لەگەڵ لێپرسراوی پرۆسەی ھەناردە دەرەکییەکان بۆ پارەدارکردنی ھاوردەکان کۆبووەتەوە و لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتوون کە یەکەمیان بریتییە لە ڕێککەوتن لەسەر پارەدارکردنی پێشوەختی ھەژماری پێنج بانکی عێراقی بە دۆلار لە بانکە ئوردنییەکان و حەواڵەکانیان لە ڕێگەی بانکی جەی پی مۆرگانی ئەمریکییەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێککەوتنی دووەم بریتییە لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی پەیوەندییان بە حەواڵە ڕەتکراوەکانەوە ھەیە، بەڵام بەمەرجێک ڕەتکردنەوەکان پشتبەستوو بێت بە بەڵگەی بەھێز.

ئەو سەرچاوەیەی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر لە ئەبوزەبی چەند کۆبوونەوەیەکی دیکە کراون لە نێوان بانکێکی ئیماراتی و بانکی ناوەندیی عێراق و لایەنی ئەمریکی بە مەبەستی جێبەجێکردنی میکانیزمێک بۆ پارەدارکردنی بانکە عێراقییەکان بە درھەمی ئیماراتی.

وادەی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب ڕاگەیەندرا
پێشت وادەی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب ڕاگەیەندرا
کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس “کۆڕبەندی سامسۆنگ بۆ زیرەکی دەستکرد”ی سازدا
دواتر کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس “کۆڕبەندی سامسۆنگ بۆ زیرەکی دەستکرد”ی سازدا
ەیوەندیدار