مووچەی ٢٢ هەزار کەس دەبڕدرێت



سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق ڕایگەیاند، موچەی ٢٢ هەزار مووچەخۆری خانەنشینی دەبڕدرێت کە بە ساختە مامەڵەکانیان بۆکراوە و مووچەیان وەرگرتووە.

ماهر حسێن سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، یەکێک لە کارە لە پێشینەکانی دەستەکە هەماهەنگییە لەگەڵ دەستەی دەستپاکی و دیوانی چاودێری دارایی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو حاڵەتانەی کە دەبنە هۆی زیادبوونی مووچەخۆری نادیار.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ڕابردوودا لەرێی کارمەند و چەند دەسەڵاتدارێكەوە چەندان هاوڵاتی وەک مووچەخۆر لە لیستی خانەنشینان تۆمارکرابوون کە ژمارەیان ٢٢ هەزار هاوڵاتییە. وتیشی، لە ئێستادا لە لیستی مووچەخۆران دەرکراون و ئەمەش دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ٨٠٠ ملیار دینار بۆ خەزێنەی وڵات.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمەش هاوکارێکی باشدەبێت لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی زیادکردنی موچەی خانەنشینان کە بۆ هەر مووچەخۆرێک ١٠٠ هەزار دینار زیادکرابوو.

سبەینێ ناڕەزایەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ بەڕێوەدەچێت
پێشت سبەینێ ناڕەزایەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ بەڕێوەدەچێت
ئەکاونتەکانی جیمەیڵ دەسڕدرێنەوە
دواتر ئەکاونتەکانی جیمەیڵ دەسڕدرێنەوە
ەیوەندیدار