سبەینێ ناڕەزایەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ بەڕێوەدەچێت



ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەن و ستافی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕایانگەیاند، بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتییەکان و بایکۆت ناشکێنن تا داواکارییەکان جێبەجێدەکرێت.

ئەنجومەن و ستافی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕاگەیەندراوێکی خوێندەوە و بەردەوامی بایکۆتی دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، بەردەوامدەبین لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە ڕووی مۆدێلێک لە حوکمڕانی کە بە هەموو پێوەرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بە تاڵانکار پۆلێنکراوە، ئەم جۆرە لە دەسەڵاتدارێتی دۆخێکی خولقاندووە کە زیانێکی کارەساتباری بە سەرجەم چین و تویژەکان گەیاندووە، توڕەیی و بێزاری خەڵک ئێجگار گەورەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستمان بە کاری پێکەوەیی سەرجەم چین و تویژە جیاوازەکان هەیە بۆ دەرچوون لەم دۆخە سەپێندراوە، کە داواکارییەکانیان گشتگیر و فراوانبکەن و سەرلەنوێ سامانی وڵات بە دادپەروەرانە بەسەر سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکان دابەشبکەن، لانیکەم ئارامی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی دابینبکەن، لە کاتێکدا لە ساڵانی ڕابردوو دەسەڵات کاریکردووە لەسەر بێ مانای و بێ ئەنجامبوونی چالاکییە مەدەنییەکان، بەڵام ئێمە پێمان وایە ململانێی مەدەنی ئەرکێکی ستراتیژی ئەرێنییە.

باسی لەوەشکرد، دەسەڵات بە کردە و میکانیزمی جیاواز کاریکردووە بۆ کۆتایهێنان بە ناڕەزایەتییەکان، بەڵام تا وەڵامدانەوەی داواکارییەکان لە ئەنجامدانی ناڕەزایەتییەکان بەردەوام دەبین و بایکۆت ناشکێنین.

ئەنجومەن و ستافی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، سبەینێ کاتژمێر٨:٣٠ بەیانی لەبەردەم پرسگەی ڕاپەڕین لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی، گردبوونەوە  و ناڕەزایەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ بەڕێوەدەچێت.

نرخی مریشک ٤ هەزار دیناری تێپەڕاند
پێشت نرخی مریشک ٤ هەزار دیناری تێپەڕاند
مووچەی ٢٢ هەزار کەس دەبڕدرێت
دواتر مووچەی ٢٢ هەزار کەس دەبڕدرێت
ەیوەندیدار