سەرۆک کۆماری عێراق بەرەو سعودیە بەرێکەوت



ئەمڕۆ شەممە، لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، بەرەو شانشینی سعودیە بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی نائاسایی عەرەبی و لوتکەی ئیسلامی لە شاری ڕیاز بۆ تاوتوێکردنی دۆخی غەززە.

میدیاکانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، شاندێکی یاوەری سەرۆک کۆمار لە فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران، جەبار فەریح کانانی و وەسفی عاسی عوبەیدی.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی سعودیە دەرکردنی بڕیارێکی بۆ بەڕێوەچوونی لوتکەی نائاسایی هاوبەشی عەرەبی و ئیسلامی لە ڕیاز ڕاگەیاند، لە جیاتی کۆبوونەوەی بەرنامە بۆ داڕێژراوی لوتکەی عەرەبی سەبارەت بەو پێشهاتە مەترسیدارانەی لە غەززە و خاکی فەڵەستین بەدیدەکرێن.

بومەلەرزە ویلایەتێکی ئەمریکای هەژاند
پێشت بومەلەرزە ویلایەتێکی ئەمریکای هەژاند
شارەوانی سلێمانی لەبارەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
دواتر شارەوانی سلێمانی لەبارەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
ەیوەندیدار