شارەوانی سلێمانی لەبارەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە



سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت:”بەپێی یاسای قەدەغەکردنی زیادەڕەوی (ژمارە ٣ ساڵی ٢٠١٨) خانووکردنی لە سنووری گوندەکانی ناو ماستەرپلانی شاری سلێمانیدا راگرتووە چونکە سنوورە فراوانکراوەکانی ئەو گوندانە تەنها رێکاری ئەندازەییان بۆ کراوە و هێشتا رێکارە یاساییەکانیان تەواونەکراوە”.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە تاوەکو ئامادەکردنی ئەم ئاگادارییە بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە فراوانکردنی حەرەمی 29 گوند لەو گوندانە هێشتا پەسەند نەکراوە، بۆیە لە رووی یاساییەوە ئەو سنوورە فراوانکراوانە بە (سنووری حەرەمی گوند) دانانرێن بەڵکو بە (سنووری گەڕەکی ئەو گوندە) دادەنرێن و بەر یاسای تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان (ژمارە ٣ ساڵی ٢٠١٩ هەموارکراو) دەکەون نەوەک یاسای تاپۆکردنی حەرەمی گوندەکان (ژمارە ١٢ ساڵی ٢٠١٢).

شارەوانی دەشڵێت:”یەکێک لە مەرجەکانی تاپۆکردنی خانووی زیادەڕۆ (واتە خانووی دەرەوەی سنووری حەرەمی گوند) ئەوەیە کە خانووەکە پێش رێکەوتى (٢٠٢٠/١٢/٣١) دروستکرابێ، بۆیە شارەوانیمان ناتوانێ رێگەپێدان بدات بە دروستکردنی خانوو لەو سنوورە فراوانکراوانەدا هەتا بەیاننامەیان بۆ دەردەچێ بە ئەژمارکردنیان بە سنووری حەرەمی گوند، ئەوسا بەر یاسای (ژمارە ١٢ ساڵی ٢٠١٢) دەکەون و دەتوانین رێگەپێدانیان بدەینێ بە دروستکردنی خانوو، چونکە خانووی ناو حەرەمی گوند بە خانووی زیادەڕەوی دانانرێ، بەڵام پێشەکی دەبێ دڵنیابین لەوەی کوێ بە حەرەمی گوند دادەنرێ و بۆ ئەوەش چاوەڕوانی پەسەندکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانین پێویستە مختاری ئەو سنورانە ڕێگە نەدەن بە كاری نایاسایی لە سنورەكانیان دا”.

سەرۆک کۆماری عێراق بەرەو سعودیە بەرێکەوت
پێشت سەرۆک کۆماری عێراق بەرەو سعودیە بەرێکەوت
سبەینێ نەوت لەم شوێنانە دابەشدەکرێت
دواتر سبەینێ نەوت لەم شوێنانە دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار