نرخی مریشك گران بووە



 

دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوودا نرخی میشك ڕووی لە دابەزین كرد، بەڵام لە ئێستادا نرخەكەی بەرزبۆتەوە و سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانیش هۆكارەكەی بۆ كەمی مریشك دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: “لە 10 ڕۆژی داهاتوودا هەرزان دەبێتەوە”.

نازم عەبدوڵڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ڕایگەیاندووە، بەرزبوونەوەی نرخی مریشك كاتییە و لە 10 ڕۆژی داهاتوودا كێڵگە پەلەوەرییەكان مریشك دەخەنە بازاڕەوە و نرخەكەی دادەبەزێت.

وتیشی، “بەرز بوونەوەی نرخی مریشک بۆ نەبوونی بڕی مریشکی پێویست لە بازاڕدا دەگەڕێتەوە و هۆكارەكەشی ئەوەیە، كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەناو كێڵگە پەلەوەرییەكان جوچكی كەم داخڵی كێڵگە پەلەوەرییەكان كرابوو”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان بە نزیكەی ٣ هەزار و ٣٠٠ دینار دەفرۆشرێت، بەڵام لە بازاڕدا گرانتر بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێت.

 

ئەمریكا بۆردومانی هێزەكانی لە عێراق و هەرێم ئاشكرادەكات
پێشت ئەمریكا بۆردومانی هێزەكانی لە عێراق و هەرێم ئاشكرادەكات
دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە پارەی مووچەی فەرمانبەران دەدات
دواتر دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە پارەی مووچەی فەرمانبەران دەدات
ەیوەندیدار