شەپۆلی بارانی بەخوڕ و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، شەپۆلێكی باران بارینی بەخوڕ و تەرزە و هەورەبروسكە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری دروست بوونی لافاو دەدرێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كاریگەری ئەو شەپۆلەی پێشبینی دەكرێت ناوچەكانمان بگرێتەوە لەیەكگرتنی دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و سوور پێكدێت بەھاتنی شێی بەرز و چڕبوونەوەی لەسەر ناوچەكانمان لەماوەی 15 بۆ 18 مانگ.

ڕاشیگەیاند، ئەگەری بارانبارینێكی زۆر و بەرچاو ئەبێت ھەر لە خانەقینەوە تا زاخۆ بێ جیاوازی و شێوازی دابارینەكان زیاتر بەخوڕ ئەبن لەگەڵ چالاكبوونی ھەورەبروسكە جاروبار بارینی تەرزەشی ئەبێت لەگەڵ دروستبوونی لافاو لەشوێن و ناوچەی جیاجیادا ئەگەرێكی كراوە ئەبێت لەماوەی ئەم شەپۆلەدا.

وتیشی، “ھاتنی ئەم شەپۆلە بۆ سەر ناوچەكانمان دڵخۆشكەرە و دەرگای كرانەوەی بارانی زیاتر ئەبێت لە داھاتوودا، كە لەماوەی ڕابردووشدا بەھۆی ھەندێ ھۆكار و گۆڕانی كەشوھەوا ئەم پێشھاتانە دواكەوت و پێشبینیەكان بەو جۆرەبوون، كە لەكۆتاییەكانی مانگی رابردوودا و سەرەتای ئەم مانگە بارانێكی زۆر ببارێت”.

جەختیشی كردەوە، ئیشەڵا ئەم شەپۆلە قەرەبووی ئەو ماوەیەش دەكاتەوە و دەستپێكی ئەو ساڵە باراناویە ئەبێت، كە بۆ وەرزی ئەمساڵ چاوەروانی ئەكەین لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ھەرێمی كوردستان و ناوچەكە بەگشتی.

بۆ پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ ڕوونكردنەوە دەدرێت
پێشت بۆ پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ ڕوونكردنەوە دەدرێت
پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەك بۆ هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە
دواتر پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەك بۆ هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار