ئیسرائیل ئاگربەستی کاتی ڕادەگەیەنێت



کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە دەست دەکات بە جێبەجێکردنی ئاگربەست بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لە ڕۆژێکدا لە باکووری کەرتی غەززە، بۆ ئەوەی ڕێگە بە خەڵکی سڤیل بدات ڕزگاریان بێت.

جۆن کیربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: ئیسرائیل ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکای ئاگادار کردەوە، کە لە ماوەی وەستانی شەڕەکاندا هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئەنجام نادرێت.

ئیسرائیل پێی وایە کە “ئەم وەستانانە لە شەڕدا هەنگاوێکە بە ئاراستەیەکی دروست”.

کیربی ئاماژەی بە “دوو ڕێڕەوی مرۆیی کرد کە ڕێگە بە دانیشتووان دەدات لە شەڕەکانی غەززە هەڵبێن”.

کۆشکی سپی جەختی لەوە کردەوە کە “دەبێت هاوکاری زیاتر بچێتە ناو کەرتی غەززە”، ئاماژەی بەوەشکردووە “ئامانجی واشنتۆنە ڕۆژانە لانیکەم ١٥٠ بارهەڵگری یارمەتی مرۆیی بچێتە ناوەوە”.

بەڵام ڕوونیشی کردەوە، “ئەمریکا هێشتا نیگەرانە لە ئەگەری ئەوەی حەماس ڕێگری لە هەڵهاتنی هاووڵاتیانی مەدەنی بکات”.

بە درۆن هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر
پێشت بە درۆن هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر
نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە
دواتر نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە
ەیوەندیدار