بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا



بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویکردەوە، بڕی زیاتر لە (٢٤١ کیلۆ گرام) ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا، هاوکات (٤٩) تۆمەتباريش لە کەسانی گەورە بازرگان فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرای کرد، لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرەکان لە ماوەی (٢٠)ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕێکەوتی ٢٠ی ١٠ی ٢٠٢٣ تاکو ٩ی ١١ی ٢٠٢٣ لە (١٧) چاڵاکی سەرکەوتوودا کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و هەرسێ بنکەکانی (دهۆك و سۆران حاجی ئۆمەران)ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان توانرا (٤٩) گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکرێن.

بڕی ئەو ماددانەی لەم زنجیرە چاڵاکیەدا دەستی بەسەر داگیراوە

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەیەك لەو دەسگیرکراوانە کەسانی گەورە بازرگانن و ئەندامی (٣) سێ تۆری گەورە بازرگانی نێودەڵەتین و بە هۆی دەستگیرکردنیان تۆرەکانیان هەڵوەشاوەتەوە.

ئەو ماددانەی دەستی بەسەردا گیراوە بریتین لە:

١- (٨ کیلۆ) و (١٢٩ گرام) ماددەی (تلیاك)٠

٢- (٢ کیلۆگرام) ماددەی هیرۆین.

٣- (١ کیلۆ) و (٦٨١ گرام) ماددەی (کریستال) و بڕێکی تری لە ماددەی حشیش و جامايکا.

٤- (٢٢٩ کیلۆ) و (٥٠٠ گرام) لە حەبی هۆشبەر جۆری (کاپتاگۆن) و نزیکەی (١٠٠٠) دەنکە حەب لە جۆرەکانی ( ترامادۆڵ و میتادۆن و تریفین).

لە سەرجەم ئەم چاڵاکیانەدا پێشتر بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش وەرگیراوە و ڕێکارە ياساييەکان گیراوەتە بەر، تەواوی تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە کاتی خۆیدا بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی یاسا کراون.

یەکێك لەم چاڵاکیانەی سەرەوە، دوای هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، دوای ئاڵوگۆری زانیاری لە نێوانماندا ئەنجامدراوە کە تيايدا بڕی (١٦٠ کیلۆ گرام) حەبی هۆشبەر لە جۆری (کاپتاگۆن) دەستی بەسەرداگیراوە.

چەند ماددەیەکی خۆراکی بۆ بەشەخۆراک زیاد دەکرێت
پێشت چەند ماددەیەکی خۆراکی بۆ بەشەخۆراک زیاد دەکرێت
بەخشراوەکەی سلێمانی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا
دواتر بەخشراوەکەی سلێمانی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا
ەیوەندیدار